پيڤهرێن زیرەك يێن كارهبا نشتيمانى دێ كهڤنه کارى
K24 – ههولێر:
لە ماوەیەکی نزیکدا ئەو پێوەرانەی کە بۆ تۆڕی کارەبای نیشتیمانی بەستراون، دەخرێنە کار و بەشێک لە پێوەرەکان لە ناو سەنتەری پارێزگاکان تهواوكراون، ئێستا بەستنی پێوەر بۆ شارۆچکە و گوندەکانیش دەستی پێکردووە، تا ئێستا لەسەر ئاستی ههريمى کوردستان (38%)ی پێوەری زیرەک به تۆڕی کارەبای نیشتیمانی بەستراوە، کە نزیکەی (560) ھەزار پێوەرە.
لە کۆتایی مانگی نیسان، پڕۆژەی پێوەری زیرەک بۆ تۆڕەکانی کارەبا بە شێوەیەکی ریژەیی دەچێتە بواری کارکردنەوە، ماوەی زیاتر لە ساڵێکە دەستکراوە بە جێبەجێکردنی پڕۆژەی پێوەری زیرەک.
کامیل محهمهد، بریکاری وەزارەتی کارەبای ھەرێمی کوردستان ئاشکرای كرد، پڕۆژەی پێوەری زیرەک بۆ کۆتایی ئەمساڵ تەواو دەبێت و گرنگترین پڕۆژەشە بۆ کۆنترۆڵکردنی کارەبا و زیادکردنی کاتژمێرەکانی کارەبا.
چەندین جار تێستی سەرەتایی بۆ پێوەرەکان کراوە، (5) جۆر پێوەریش ھەیە، کە بۆ ھاووڵاتیان و شوێنە بازرگانییەکان دەبەسترێت، عەلی ئیسماعیل، سەرپەرشتیاری لیژنەی باڵای پێوەری زیرهك لە وەزارەتی کارەبا ئاماژهی بهوهكرد، نزیکن لە کارکردن بە پێوەری زیرەک و لە ماوەیەکی نزیکدا ئەو پێوەرانەی بەستراون دەکەونە کار.
تا ئێستا لەسەر ئاستی ھەرێمی کوردستان لە (38%) پێوەر بەستراوە و کە نزیکەی (560) ھەزار پێوەر دەکات، لە سەر ئاستی پارێزگاکانیش لە ھەولێر نزیکەی (400) ھەزار ھاوبەشی کارەبا ھەیە و تا ئێستا (150) ھەزار پێوەر بەستراوە، لە ئیدارەی گەرمیان لە (90%)ی پێوەرەی زیرەک بۆ تۆڕی کارەبا و لە پارێزگای دھۆکیش نزیکەی (90%)ی پێوهر بەستراوە، لە سنووری پارێزگای سلێمانیش (37%) پێوەری زیرەک بە تۆڕی کارەبای نیشتیمانی بەستراوە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
