شبكة لالش الاعلامية

پەرلەمانێ کوردستانێ ٢٢ى نیسانێ وه‌كو رۆژا ڕۆژنامەگه‌ريا کوردى ناساند

پەرلەمانێ کوردستانێ ٢٢ى نیسانێ وه‌كو رۆژا ڕۆژنامەگه‌ريا کوردى ناساند

باسنيوز:

لە دانیشتنى ئەمڕۆی پەرلەمانى کوردستان، لەسەر پێشنیازى لایەنە پەیوەندیدارەکان و لیژنەکانى ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن و دواى ڕاوێژکردن بە لایەنە پەیوەندیدارەکان، بە دەنگى ١٠١ ئەندامى پەرلەمانى کوردستان رۆژى ٢٢ى نیسانى هەموو ساڵیک بە ڕۆژى ڕۆژنامەنووسی کوردى دیاریکرا.

پێشنیازى بڕیارى دیاریکردنەکە کە لە چوار بڕگەى سەرەکی و هۆیەکانى دەرچوونى بڕیارەکە پێک دێت و دواى پەسەندکردنى لەلایەن ئەندامانى پەرلەمانى کوردستان لە ڕۆژنامەى وەقایعى کوردستان بڵاو دەکرێتەوە.

ڕۆژى ٢٢ى نیسان ڕۆژى دەرچوونى یەکەم ڕۆژنامەى کوردییە بە ناوى (کوردستان) کە لە ٢٢ى نیسانى ١٨٩٨ لە لایەن میقداد مەدحەت بەدرخان و براکانیەوە لە شارى قاهیرەى پایتەختى میسر دەرچووە و ئەوکات دژایەتى سیاسەتى پاکتاوى نەتەوەیی دەکرد کە لەلایەن دەوڵەتى عوسمانییەوە دژى نەتەوەى کورد بەڕێوە دەچوو.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

نەتەوەيێن ئێكگرتى، جەخت ل به‌رفره‌هكرنا پێگه‌هێ سیاسی يێ ژنان دكت

Lalish Duhok

مه‌سرور بارزانى : كه‌رتێ بانكییێ مۆدێرن بنیاتێ تێروانینا مه‌یه‌ بۆ كوردستانه‌كا بهێزتر

Lalish Duhok

جاف: كورد ب مه‌رج دێ ده‌نگى ب یاسايا لێپرسین و دادپه‌روه‌ری ده‌ن

Lalish Duhok