وه‌زاره‌تا دارایی چه‌ند بريار بۆ فه‌رمانبه‌ران ده‌ركرن
باسنيوز:
وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووریی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، بڕیارێكى بۆ ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه ده‌ركرد، كه بۆ نووسینكه‌ى بریكارى وه‌زاره‌ته‌كان ته‌نسیب ده‌كرێن.
وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوورى نووسراوێكى ده‌ركردووه و وێنه‌یه‌كى ده‌ست (باس‌نیوز) كه‌وتووه، تێیدا هاتووه، پاڵپشت به فه‌رمانى سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌ى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان ژماره / 3207 له 16/3/2021، و دوابه‌دواى ڕێنوێنیمان ژماره 9ى ساڵى 2020 بڕیارمان دا به ده‌ركردنى ئه‌و ڕێنوێنییه:
ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ى كه بۆ نووسینگه‌ى بریكارى وه‌زاره‌ته‌كان ته‌نسیب ده‌كرێن، له خاڵى 5ى ڕێنوێنیی ئاماژه‌پێكراوى سه‌ره‌وه، مووچه و ده‌رماڵه‌كانیان له ڕۆژى ده‌ستبه‌كاربوونیان به درێژایی ماوه‌ى ته‌نسیبه‌كه له فه‌رمانگه‌كه‌ى خۆیان خه‌رج بكرێت، نه‌ك ئه‌و فه‌رمانگه‌یه‌ى بۆى ته‌نسیب كراون.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، كه ئه‌و ڕێنوێنییه كارى پێ ده‌كرێت و له ڕۆژنامه‌ى وه‌قایعى كوردستان بڵاو ده‌كرێته‌وه.
نووسراوێكى دیكه‌ى وه‌زاره‌تى دارایی ده‌ست (باس‌نیوز) كه‌وتووه و تێیدا باس له‌وه كراوه، پاڵپشت به نووسراوى سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، ژماره / 3511 له 6/4/2021 بڕیار درا به:
1 – سه‌باره‌ت به‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ى له ناوه‌ڕاست و خوارووى عێراق له‌سه‌ر میلاكى حكوومه‌تى عێراق میلاكیان گوازراوه‌ته‌وه، یان ده‌گوازرێته‌وه بۆ حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، به‌پێى پێویستیی داموده‌زگاكان، پێویسته هاوشێوه‌ى هاوتاكانیان له فه‌رمانبه‌رانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت، نابێت هیچ جۆره جیاوازییه‌ك له مووچه‌كانیان بمێنێت.
2 – كار به هیچ ڕێنوێنییه‌ك و گشتاندنێك ناكرێت تایبه‌ت بۆ ئه‌وانه‌ى له خاڵى 1ى سه‌ره‌وه‌دا هاتووه.
3 – ئه‌م ڕێنوێنییه كارى پێده‌كرێت و له ڕۆژنامه‌ى وه‌قایعى كوردستان بڵاو ده‌كرێته‌وه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
