وەزارەتا کار: هاتنا کرێکارێن بیانى بۆ هەرێما کوردستانێ 50%کێمبوويه
باسنيوز:
بەرپرسێکى وەزارەتى کارى هەرێمی کوردستان رایگەیاند هاتنى کرێکارى بیانى بۆ هەرێمى کوردستان بەراورد بە ساڵانى رابردوو بۆ هەرێمى کوردستان بە رێژەى 50% کەمى کردووە.
د. عارف حیتۆ، بەڕێوەبەرى گشتیى کار و دەستەبەرى کۆمەڵایەتى وەزارەتى کاروکاروبارى کۆمەڵایەتیى حکوومەتى هەرێمى کوردستان بە(باسنیوز)ى راگەیاند: “بەهۆى بڵاوبوونەوەى کۆرۆناوە هاتنى کرێکارى بیانى بۆ هەرێمى کوردستان کەمى کردووە، بە جۆرێک رێژەى هێنانى ئەو کرێکارانەى کە بە شێوەیەکى فەرمى لەلایەن کۆمپانیاکانەوە هێندراونەتە هەرێمی کوردستانەوە و لەلایەن وەزارەتى کارەوە دەستەبەر کراون و مۆڵەتى کارکردنیان پێدراوە، لە ساڵى 2020 تەنیا 3600 کرێکار بووە”.
راشیگەیاند: ئەو ژمارە کرێکارەى ساڵى رابردوو هاتوونەتە هەرێمی کوردستان دەکاتە 50%ى ساڵانى رابردوو، لەو ژمارە کرێکارەش بەشێکى زۆریان کرێکارى پیشەیی یان خاوەن بڕوانامەن و لەگەڵ کۆمپانیاکان هاتوونەتە کوردستان، بەڵام ئێمە کەمترین مۆڵەتمان لە کرێکارانى بیانى داوە، ئەمەش لە پێناو رەخساندنى هەلى کارى زیاتر بۆ کرێکارانى ناوخۆی هەرێمى کوردستان”.
ئاماژەى بە ئەوەش کرد: “کۆى گشتى کرێکارى بیانى لە هەرێمى کوردستان 15 هەزار کرێکارە، کە لەلایەن وەزارەتى کارەوە مۆڵەتى کارکردنیان پێدراوە، بەڵام ژمارەیەکى زیاتر لەوەش کرێکار هەن و بەشێکیان رەگەزى مێن، کە وەک خزمەتکار لە ماڵان کار دەکەن، زۆرینەى ئەو جۆرە کرێکارانەش کە کارى خزمەتکارى ماڵان دەکەن بێ بڕوانامەن و لە وڵاتە هەژارەکان هاتوونەتە کوردستان”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
