سێشەمبوويا داھاتى لژنا بلندبوونا بەرنگاربوونا کۆرۆنايێ دێ کۆم بت
دهۆک-KDP.info-![]()
لە دھۆک رێژەی دانانی ڤاکسین بە شێوەیەکی بەرچاو بەرز بووەتەوە، گوتەبێژی تەندروستیی دھۆکیش دەڵێ، دوو رۆژە رێژەکە بەرەو کەمبوونەوە دەچێت و رۆژانە چوار ھەزار کەس ڤاکسین وەردەگرن.
حەمزە رەزیکی، گوتەبێژی تەندروستیی دھۆک، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: “رێژەی تووشبوون بە کۆرۆنا لە سنووری پارێزگای دھۆک بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردبوو، بەڵام ئەوە دوو رۆژە رێژەکە بەرەو کەمبوونەوە دەچێت، چونکە ئێمە پێشتر رۆژانە پشکنینمان بۆ ھەشت ھەزار کەس دەکرد، لەو ژمارەیە ھەزار و ٥٠٠ ھەتا ھەزار و ٦٠٠ کەس تووشی کۆرۆنا ببوون، ئێستاش ھەمان پشکنین دەکرێت و رێژەی تووشبوون بۆ ھەزار و ٣٠٠ کەس کەم بووەتەوە”.
گوتەبێژی تەندروستیی دھۆک دەشڵێت: “ئەوە جێگەی دڵخۆشییە بۆ ئێمە وەک تەندروستی رێژەی بەکارھێنانی ڤاکسین زۆر زیادی کردووە، بۆ نموونە لە شەپۆلی دووەمی کۆرۆنادا رۆژانە تەنیا ھەزار کەس ڤاکسینیان وەردەگرت، بەڵام رێژەکە بەرز بووەتەوە بۆ چوار ھەزار کەس، دوو بنکەی دیکەی ئێوارانیش کراونەتەوە و نەخۆشخانەی ئازاد لە سەنتەری دھۆک، نەخۆشخانەی گوڵان لە ئاکرێ، ئیوارانیش لە ئەرکدان بۆ پێدانی ڤاکسین”.
رەزیکی، ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد، بڕیارە رۆژی سێشەممەی داھاتوو جارێکی دیکە لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ھەرێمی کوردستان کۆببێتەوە و پێداچوونەوە بە بڕیارەکانی پێشوودا دەکەن، لەوانەیە بڕیاری نوێش دەربکرێن، ئەوەش دەگەڕێتەوە سەر ھەڵسەنگاندنی رەوشەکە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
