وه‌زیرا به‌رگرييا هۆله‌ندا گه‌هشته هه‌ولێرێ
K24 – هه‌ولێر:
جیانین هینسن، وه‌زیری به‌رگری هۆڵه‌ندا و لیلینا پلۆمێن، وه‌زیری بازرگانی و گه‌شه‌پێدانی هه‌ماهه‌نگی هۆڵه‌ندا له به‌غداوه گه‌یشتنه هه‌رێمی كوردستان.
له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌ربیل (هه‌ولێر)، له لایه‌ن سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان فوئاد حوسێن و وه‌زیری ناوخۆ كه‌ریم شنگالی و به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم فه‌لاح مسته‌فا پێشوازی له وه‌زیری به‌رگری هۆڵه‌ندا و شاندی یاوه‌ری كرا.
به گوێره‌ی كارنامه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یان، شاندی حكومه‌تی هۆڵه‌ندا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای هه‌رێمی كوردستان له باره‌ی شه‌ڕی تیرۆر و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش و پێشكه‌شكردنی هاوكاری هۆڵه‌ندا بۆ ئاواره و په‌نابه‌رانی ناو هه‌رێمی كوردستان گفتوگۆ بكه‌ن.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه په‌یامنێری كوردستان24 نه‌وره‌س عه‌بدوڵڵا له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر، رایگه‌یاند، بڕیاره سبه‌ی وه‌زیری به‌رگری هۆڵه‌ندا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كۆببێته‌وه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
