شبكة لالش الاعلامية

كچه‌كا ڕزگاربوويا دەستێ داعش ل كۆچۆ گۆڕێ خۆ دبينت  

كچه‌كا ڕزگاربوويا دەستێ داعش ل كۆچۆ گۆڕێ خۆ دبينت  

باسنيوز:
ئەمڕۆ یەكشەممە كچێكی ڕزگاربووی دەستی تیرۆریستانی داعش بە ناوی سیبان خەلیل بەسەردان چووەتە گوندی كۆچۆ و چاوی بە گۆڕێك كەوتووە ناوی ئەوی لەسەر نووسراوە، لەمبارەیەوە سیبان بۆ (باسنیوز) دەڵێ “ساتێكی زۆر ناخۆش بوو، ئازارەكانی حەفت ساڵی رابردووی وەبیر هێنامەوە، كەسوكارم وایانزانیبوو بەهۆی بۆردوومانی فڕۆكەوە گیانم لەدەست داوە.

سیبان خەلیل زیاتر لەبارەی ڕووداوەكەوە بۆ (باسنیوز) دەدوێت و ئاماژە بەوە دەكات كە ئەمڕۆ چووەتە گۆڕستانی قوربانییانی كارەساتی گوندی كۆچۆ و لەوێ گۆڕی خۆی دۆزیوەتەوە، ئەمەش دوای ئەوەی لە رۆژی 15/8/2014وە لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە ڕفێندرابوو.

دەشڵێ كەسوكارەكەیان پێشتر ئاگەدار كرابوونەوە كە ئەو لە بۆردوومانی فڕۆكەدا كوژراوە، خێزان و كەسوكارەكەی هیچ زانیارییەكیان لەبارەوە نەبووە، لە كاتێكدا ئەو لەلایەن چەكدارانی داعشەوە گوازرابووەوە بۆ درعای سووریا.

ئەم كچە رزگاربووەی دەستی داعش لە رۆژی 2/8/2021دا لە دەست خێزانێكی داعش رزگار كراوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

قایممقامێ‌ شنگالێ‌:چارەنڤیسێ‌ كچێن ئێزدی یێن ل فەلووجە دیار نینە

Lalish Duhok

دوو گرتيێن ئێزدى ژ دەستێ داعشێ هاتنە رزگار کرن

Lalish Duhok

بنگه‌هێ لالش بيره‌وه‌ريا وه‌غه‌ركرنا دكتۆر “سه‌يدۆ خوستى” ساخكر

Lalish Duhok