شبكة لالش الاعلامية

دوو لیوايێن هه‌ڤبەش يێن پێشمەرگەى و سوپايێ عێراقێ بۆ ده‌ڤه‌رێن کوردستانی دێ ئێنه‌ دروستكرن  

دوو لیوايێن هه‌ڤبەش يێن پێشمەرگەى و سوپايێ عێراقێ بۆ ده‌ڤه‌رێن کوردستانی دێ ئێنه‌ دروستكرن  

باسنيوز:

دوای رێككەوتنی وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگری عێراق، لیوایەكی پێشمەرگە و لیوایەکی وەزارەتی بەرگری عێراق تێكەڵ دەكرێن بۆ ئەوەی دوو لیوای ھاوبەشیان لێ دروستبكرێت، بۆ كۆنترۆڵكردنی ئاسایشی ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان.

لە نووسراوێكدا، مستەفا كازمی، سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، رەزامەندی لەسەر گواستنەوەی لیوای 20ی وەزارەتی پێشمەرگە بۆ سەر وەزارەتی بەرگری عێراق، داوە.

بەپێی نووسراوەکە، مستەفا کازمی فەرمانی کردووە وەزارەتەکانی بەرگری و دارایی عێراق ئەرکی دارایی و پلەی لیوای 20ـی وەزارەتی پێشمەرگە لە ئەستۆ بگرن.

لیوا قارەمان شێخ كەمال، جێگری سوپاسالاری پێشمەرگە بە (باسنیوز)ی راگەیاند: لیوای 20ـی وەزارەتی پێشمەرگە لەگەڵ لیوایەکی وەزارەتی بەرگری عێراق تێكەڵ دەکرێت و دوو لیوای نوێیان لێدروست دەکرێت، لیوایەكیان لە سنووری خانەقین تا كەركووك جێگیر دەکرێت و لیوایەكەی دیکەش لە كەركووك تاوەكوو مەخمور و دەشتی نەیتەوا جێگیر دەکرێت.

لیوا قارەمان شێخ کەمال ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو دوو لیوا هاوبەشە ئاسایشی ئەو ناوچانەی نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان، دەپارێزن.

ئەو فەرماندەیەی پێشمەرگە جەختی لەوە کردەوە، کە گرنگیی پێکهێنانی ئەو دوو لیوا هاوبەشە لەوەدایە، کە پێشمەرگە دەچێتەوە ئەو ناوچانەی لە دوای ڕووداوه‌كانى 16ـی ئۆکتۆبەری 2017 لەلایەن هێزە عێراقییەکانەوە داگیر کرابوو.

جێگری سوپاسالاری پێشمەرگە ئاماژەی بەوەش کرد، مووچە و میلاكی ئەو لیوایەی پێشمەرگە دەكەوێتە سەر وەزارتی بەرگری عێراق.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

لاڤرۆڤ: چارەیا کێشەیا کوردان کلیلا ئارامییا رۆژھەلاتا ناڤەڕاستە

Lalish Duhok

عەفرین.. شەر و پەڤچوون ل پرانییا بەرەیان دژوارتر بوون

Lalish Duhok

هه‌فتيا داهاتى پرۆژه‌ یاسایا ھه‌لوه‌شاندنا موچێن نه‌یاسایی دێ گه‌هته‌ په‌رله‌مانى

Lalish Duhok