شبكة لالش الاعلامية

وەزارەتا پەروەردێ: خۆپارێزی و بەستنا ماسکێ ل ناڤەندێن خووندنێ ئیلزامییە

وەزارەتا پەروەردێ: خۆپارێزی و بەستنا ماسکێ ل ناڤەندێن خووندنێ ئیلزامییە

باسنيوز:

وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان چەند بڕیارێکی سەبارەت بە دەسپێکردنی وەرزی دووەمی پرۆسەی خوێندن دەرکرد.

ئەمڕۆ دووشەممە 31/1/2022، وەزارەتی پەروەردە لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە: “وەک هەموو لایەک ئاگادارن بەهۆی پشووی وەرزی یەکەمی خوێندن و دۆخی کەشوهەوا ماوەیەک ناوەندەکانی خوێندن بە داخراوەیی مابونەوە، لە ئێستاشدا ئامارەکانی تووشبووان بە ڤایرۆسی(کۆرۆنا و ئۆمیکرۆن) لە بەرزیدایە، بۆ ئەوەی پرۆسەی پەروەردە و فێرکاری بە باشی بەرێوەبچێت بۆ سەلامەتیی مامۆستایان و قوتابیان و خوێندکاران، خۆپارێزیی و بەستنی ماسک بەتەواوی ئیلزامییە، هەرناوەندێکی خوێندن پابەند نەبوونی تێدابێت پێویستە بەڕێوەبەری پەروەردەی قەزا رێکاری کارگێریی پێویست بگریتەبەر”.

هەروەها ئاماژە بەوەش دراوە: “داوا لە بەخێوکارانی قوتابیان و خوێندکاران دەکەین کە وەرگرتنی ڤاکسین بۆ قوتابیان و خوێندکارانی تەمەن 12 ساڵ بەرەو سەرەوە منداڵەکەتان پارێزراوتر دەکات، وەزارەتی پەروەردە هانتان دەدات و کار ئاسانیتان بۆ دەکات بەمەبەستی وەرگرتنی ڤاکسین بەهەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان”.

وەزارەتی پەروەردە ئەوەشی خستووەتە روو: “بەخێوکاری قوتابیان و خوێندکاران دەتوانن فۆرمی بەڵێننامەی بەخێوکار بۆ وەرزی دووەم پربکەنەوە کەدەستەبەری خوێندنی ئۆنلاین یان ئەلیکترۆنی یان پاڵپشتی ماڵەوەیان بۆ قوتابییەکە دەکەن و ئەم مافە رێگەپێدراو دەبێت بۆ پڕکردنەوەی فۆرمی ئاماژەپێکراو تا بەرواری 10/2/2022”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

سیروان بارزانی : شەرێ ل گەل تیرورێ گەھشتیە قوناغا ئێکلاکەر

Lalish Duhok

د. فوئاد مه‌عسووم: بزاڤ بۆ ده‌ستپێكرنا په‌یوه‌ندیێن هه‌ولێر و به‌غدا هه‌نه‌

Lalish Duhok

حکوومەتا هەرێمێ بێنڤه‌دانا نەورۆزێ راگەهاند

Lalish Duhok