شبكة لالش الاعلامية

حسێن قاسم:سەرۆکێ هەرێمێ دڤێت پرسا شنگالێ ب دانوستاندنێ بێته‌ چاره‌سه‌ركرن

حسێن قاسم:سەرۆکێ هەرێمێ دڤێت پرسا شنگالێ ب دانوستاندنێ بێته‌ چاره‌سه‌ركرن

شنگال-KDP.info-

ڕاوێژکاری سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ کاروباری ئێزدییان دەڵێت، سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەمیشە ڵەگەل ئەوەدا بووە پرسی شنگال بە ڕێگەی دەستووری چارەسەر بکرێت و هەمیشە دەرگایی گفتوگۆش بۆ ئەم مەبەستە کراوەتەوە.

حسێن قاسم حەسوون، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: ”لە هەموو کۆبوونەوە و دیدار و کۆڕە نێودەوڵەتییەکاندا سەرۆکی هەرێم و سەرۆکایەتیی حکوومەت لەگەڵ ئەوە بوون کە دەبێت پرسی شنگال چارەسەر بکرێت، بۆ ئەو مەبەستەش ڕێککەوتنی ئاساییکردنەوەی دۆخی شنگال وەک خۆی جیبەجێ بکرێت.”

گوتیشی: ”بۆ گەڕآنەوەی ئاوارە ئێزدییەکان بۆ زێدی خۆیان دەبێت، کۆتایی حوکمی خۆسەپێنی عەسکەرتاریەتی لە شنگال لەلایەن هێزە نایاسایی و بیانییەکانی شنگال بهێندرێت، ئەمەش دەکەوێتە ئەستۆی حکوومەتی عێراق.”

دەشڵێت: ”ئەگەر حکوومەتی عێراق دەیەوێت سەروەریی خۆی بپاریزرێت، دەبێت دۆسیەی ئەمنی لە دەستی هێزە عێراقییەکاندا بێت، ئەوانەی لە دەستووردا ددانیان پێدا نراوە، چونکە ئێستا شنگالییەکان بوونەتە قوربانیی ململانێیئیقلیمی و دەستوەردانی دەرەکی.”

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

کەمپا شاریا ب بلۆکان دێ ئێته‌ ئاڤاكرن

Lalish Duhok

ته‌ڤكوژيا ته‌گرعزێر و سيبا شيخدرێ و كۆچۆ ل كه‌مپا مام ره‌شان هاته‌ ساخكرن

Lalish Duhok

رۆژنامەڤانەك:ئەگەر باوەری بۆ ئێزدیان ل كوردستانێ‌ و عێراقێ‌ پەیدا نەبت،ئێزدی هەر دێ‌ كۆچ كن

Lalish Duhok