شبكة لالش الاعلامية

مفايێن زەیتا کونجی يا بۆ سه‌ر و سيمايى  

مفايێن زەیتا کونجی يا بۆ سه‌ر و سيمايى  

​ZNA – ھەولێر

زەیتی کونجی یەکێکە لەو پێکھاتە سروشتیانەی کە سوودێکی زۆری بۆ رووخساری مرۆڤ ھەیە ، لەم بابەتە بە کورتی تیشک دەخەینە سەر گرنگترین سوودەکانی زەیتی کونجی بۆ رووخسار مرۆڤ .
* زەیتی کونجی رووخسار مرۆڤ دەپارێزێت لە بەکتریا و ئاوسان و نەرمکەرەوەیەکی باشە بۆ رووخسار.
• یارمەتیدەرە بۆ زوو چاکبوونەوەی برین .
• یارمەتیدەرە بۆ چارەسەری سووتان و کاریگەرییەکانی کەم دەکاتەوە و دەچێتە نێو چەندین پێکھاتەی دەرمان.
• زەیتی کونجی چارەسەرە بۆ نەخۆشی پێست وەک ئەکزیما و سەدەفیە و دەردی رێوی.
• یارمەتیدەرە بۆ بەھێزبوونی قژ و رەونەقێکی زیاتری پێ دەبەخشێت و یارمەتی چارەسەری خانە لەناوچووەکان دەکات .
• رەونەقێکی زیاتر بە رووخسار دەبەخشێت .
• گەر بە لۆکەیەک زەیتی کونجی بە رووخسارت دابێنێ ئەوا رێگری دەکات لە دەرکەوتنی نیشانەکانی پیری .
• رووخسار خاوێن دەکاتەوە و پەڵە ناھێلێت.
• دەکرێت وەک نەرمکەرەوەیەک بۆ لەش بەکاردەھێندرێت بەتایبەتی بۆ چەورکردنی جومگەکان و ئەژنۆکان .
• زەیتی کونجی سوودێکی زۆری بۆ ئافرەتی دووگیان ھەیە و رێگری لە دەرکەوتنی پەڵەی سک دەکات بەتایبەتی لەکاتی دووگیانی.
• دەکرێت وەک دەرمانی دژە خۆر بەکاردەھێندرێت و سوودێکی زۆری دەبێت .

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

هۆشداری ل برسيبوونا 23 ده‌ڤه‌رێن جیهانێ دئێته‌ دان

Lalish Duhok

لێكۆلینه‌كا زانستی: كاركرنا دگه‌ل مه‌ژی هشكان ئه‌گه‌رێ كوشتنا مرۆڤی یه‌

Lalish Duhok

ل 10 هه‌يڤێن 2017دا پێنج هه‌زار و 417 خێزانێن كوردستانێ هاتينه‌ هه‌لوه‌شاندن 

Lalish Duhok