شبكة لالش الاعلامية

بارەگايێ بارزانی ل دۆر تۆپبارانا زاخۆ هاتە دەنگ

بارەگايێ بارزانی ل دۆر تۆپبارانا زاخۆ هاتە دەنگ

وشه‌:

بارەگای بارزانی لەبارەی تۆپبارانی تورکیا لە زاخۆ کە بووە هۆی برینداربوونی ٢٦ کەس و نۆ کەسیش گیانیان لە دەست دا راگەیەنراوێکی بڵاو کردەوە.

لە راگەیەنراوەکەی بارەگای بارزانیدا هاتووە، بە داخێكی زۆرەوە ئەمڕۆ بەپێی ئەو زانیارییانەی كە گەیشتوون، بەهۆی تۆپبارانكردنی هێزەكانی توركیا بۆسەر ناوچەی گەشتیاریی پەرەخێ لە سنووری زاخۆ ژمارەیەك هاووڵاتیی بێتاوان شەهید و ژمارەیەكی تریش بریندار بوون، وێڕای ئەوەی زۆر بە توندی ئیدانەی ئەو تاوانە دەكەین، سەرەخۆشی لە ماڵبات و كەسوكاری شەهیدانی ئەو ڕووداوە دڵتەزێنە دەكەین و هیوای چاكبوونەوە بۆ برینداران دەخوازین.

ڕاشیدەگەیەنن، شەهید و برینداركردنی هاووڵاتییانی سڤیل و بێتاوان لە لایەن هەر هێز و لایەنێك بێت و لەژێر هەر بیانوو و پاساوێكدا بێت، تاوانە و قابیلی قبووڵ نییە.

هەروەها دووپات دەکەنەوە کە پێویستە سنوورێك دابنرێت كە ڕووداوی هاوشێوە دووبارە نەبنەوە و چیتر هاووڵاتییان نەبنە قوربانیی ململانێی و شەڕی نێوان هێز و لایەنی تر.

لە کۆتایشدا نووسیویانە، كاتی ئەوە هاتووە كە حكوومەتی هەرێم و حكوومەتی فیدڕاڵی بە هەماهەنگی لەگەڵ یەكتر چارەسەرێكی رژد و بنەڕەتی بۆ ئەو هۆکارانە بدۆزنەوە کە دەبنە هۆی ڕوودانی ئەم تاوان و کارەساتانە.

تۆپبارانكردنی‌ ناوچه‌ سنوورییه‌كان له‌ لایه‌ن توركیاوه‌ چه‌ندان جاره‌ دووباره‌ ده‌بێته‌وه‌ كه‌ هاووڵاتییان ده‌بنه‌ قوربانی‌. به‌رپرسانی‌ سنووری‌ زاخۆ ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ تۆپبارانه‌كه‌دا رایان گه‌یاند كه‌ جارێكی‌ تر به‌هۆی‌ ئه‌و نائارامییه‌ی‌ په‌كه‌كه‌ دروستی‌ كردووه‌ ئه‌وه‌ رووی‌ داوه‌.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

رۆژنامەکا ئەمریکی: داعش بەرەیەکێ نوو یێ شەری ڤەدکەت

Lalish Duhok

بارزانی په‌یامه‌ك ب هه‌لكه‌فتا سه‌رێ سالا نوویا بابلی ئاشووری و جه‌ژنا ئه‌كیتۆ به‌لاڤكر

Lalish Duhok

دهۆك ل رێزا سیێ دهێت دا11 مه‌هادا بۆ هاتنا گه‌شتیاران

Lalish Duhok