شبكة لالش الاعلامية

ناسا دێ ڤه‌گه‌رته‌ سه‌ر بانێ  هه‌يڤێ 

ناسا دێ ڤه‌گه‌رته‌ سه‌ر بانێ  هه‌يڤێ 

رووداو دیجیتاڵ

دوای 50 ساڵ دابڕان، بڕیارە کۆتایی ئەم مانگە، ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی ئەمریکی ناسراو بە ناسا، مووشەکێکی گەورە رەوانەی بۆشایی ئاسمان بکات، مووشەکەکە کەشتییەکی ئاسمانی بێ کەشتیوان لە مانگ نزیک دەکاتەوە، ئەگەر هاتوو تاقیکردنەوەکە سەرکەوتووبوو، ئەوا ئاژانسەکە بڕوانامەی پێدەدرێت بۆ ئەوەی بۆ یەکەمجار لە دوای 1972وە لە سەردەمی ئەپۆڵۆ مرۆڤ بنێرێتەوە سەر مانگ.

مووشەکەکە ناونراوە ئۆریۆن، درێژییەکەی بەقەد پەیکەری ئازادی لە شاری نیویۆرک بەرزە، کەشتییە ئاسمانییەکە دەکەوێتە لووتکەکەی، چوار بزووێنەری بۆ دانراوە، هەر یەکێکیان هێندەی ئۆتۆمبێلێک گەورەیە و دوو مووشەک بوستەر کە دەرچوونی مووشەکە گەورەکە بەرەو بۆشایی ئاسمان خێراتر دەکات.

تاقیکردنەوەکە 29ی ئابی ئەمساڵ ئەنجامدەدرێت، مووشەکەکە کەشتیی ئاسمانیی ئۆریۆن بە دەوری مانگدا دەخولێنێتەوە و دەگەڕێتەوە سەر زەوی. ئەوە یەکەمجارە ناسا ئەم جۆرە مووشەکە دەفڕێنێت. ناسا پێشبینی دەکات، ئەگەر ئەم هەڵدانەیان سەرکەوتووبوو، لە 2025 کەشتیوان بخاتە ئۆریۆنەکە و لە رێگەی مووشەکی سپەیس ئێکس رەوانەی سەر مانگیان بکات.

ئەم بەرنامەی ناسا پێی دەڵێن “ئارتیمیس”، ئاژانسەکە دەڵێت: ئەمە تەنیا دەستپێکە و لە یەکەم هەنگاویشدا وێستگەیەکی ئاسمانی لە خولگەی مانگ جێگیردەکات، هەروەها دەشیەوێت بنکەیەکی هەمیشەیی لە دەوری مانگ جێگیربکات، ناردنی کەشتیوان بۆ سەر مەریخ بەرنامەیەکی دیکەی درێژخایەنی ناسایە.

ئەگەر کەشوهەوا لەباربێت و هیچ کێشەیەکی تەکنیکیش لە دوا خولەکەکان روونەدات، ناسا لە سەنتەری بۆشایی ئاسمانیی کەنەدی لە کەیپ کاناڤێرال لە فلۆریدا کاژێر 8:33 خولەکی بەیانی بەکاتی فلۆریدا و 3:33 خولەک بەکاتی هەولێر لە 29ی ئاب مووشەکەکە رەوانەی بۆشایی ئاسمان دەکات.

کاتێک گەیشتە چڕترین چینی بۆشایی ئاسمان، بوستەرەکان کە پاڵنەرن، لە مووشەکە گەورەکە جیادەبنەوە، ئەمەش دەرفەتێکی دیکە دەدات بە بەشەکانی دیکەی تاوەکو خێراتر بەرەو مانگ بفڕێت.

ئەگەر هەموو شتێک بەگوێرەی پلان بڕوات، مانگی دەستکردی ئۆریۆن لە ماوەی 42 رۆژدا 2.09 ملیۆن کیلۆمەتر دووردەکەوێتەوە، بەدووری 96 کیلۆمەتر لەسەر رووی مانگ دەخولێتەوە.

ناسا ئامانجییەتی 10ی ئۆکتۆبەری ئەمساڵ، کەشتییە ئاسمانییەکە لە کەناراوەکانی سان دیێگۆ بنیشێتەوە. ناسا لە بەرنامەیدایە لەدوای گەشتی بۆشایی ئاسمانی ئارتیمیز 1، بەدوای ئەوەوە ئارتیمیز 2 بە 4 کەشتیوانەوە بۆ 10 رۆژ بنێرێتە سەر مانگ و لەوەدەچێت ئەم گەشتەیان بکەوێتە کۆتایی 2024.

دوایین جار ناسا لەسەر مانگ نیشتەوە لە چوارچێوەی بەرنامەی ئەپۆڵۆ بوو کە لە کانوونی یەکەمی 1972 ئەنجامدرا و هەریەک لە هاریسن شمیت، جیۆلۆجیست و کەشتیوانی ئاسمانی و هەروەها یوجین سیرنان لەسەر مانگ نیشتنەوە، 22 کاژێر و 5 خولەک لەوێ مانەوە و 36 کیلۆمەتر رێیانکرد.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

چاوان ب شه‌ربه‌تا لیمۆنێ دێ جگاره‌كێشانێ هێلى؟

Lalish Duhok

لینجیێ به‌قێ نووترین چەکێ دژى ئەنفلۆنزایە!

Lalish Duhok

27 سالن وەلاتیەکێ دینارتێ بێ بەرامبەر شتلێن داروباری ددەته‌ وەلاتیان

Lalish Duhok