شبكة لالش الاعلامية

تەندروستیی جیهانی: پەتای كۆرۆنا لە كۆتایی نزیك بووەتەوە

تەندروستیی جیهانی: پەتای كۆرۆنا لە كۆتایی نزیك بووەتەوە

باسنيوز:

ئەمڕۆ چوارشەممە بەڕێوەبەری گشتیی ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی رای گەیاند جیهان لە كۆتاییهاتنی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا نزیك بووەتەوە.

تیدرۆس ئەدهانۆم بەڕێوەبەری گشتیی ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی ئاشكرای كرد لەوەتەی ساڵی 2019 و پەیدابوونی پەتاكەوە، جیهان هیچ كاتێك هێندەی ئەمڕۆ لە كۆتاییهاتنی پەتاكە نزیك نەبووەتەوە.

گوتیشی هەفتەی رابردوو ڕێژەی كۆچی دوایی بەهۆی پەتاكەوە لە جیهاندا تا ئەوپەڕی كەم بووەوە لەوەتەی ئاداری 2020ەوە، ئێستا جیهان لە باشترین شوێندا لە بەرانبەر پەتای كۆرۆنا، پێدەچێت لە كۆتایی یەكجارەكی پەتاكە نزیك بین.

تیدرۆس ئەدهانۆم دووپاتی كردەوە كە ئێستا هەمووان دەتوانن هێڵی كۆتایی پەتاكە ببینن، بەڵام پێویستە بەردەوام بن لە ڕێوشوێنەكانی خۆپاراستن تا بە تەواوی كۆتایی دێت.

بەپێی دوا ئاماری ڕێكخراوە جیهانییەكە، ئێستا ڕێژەی تووشبوون بە پەتاكە بۆ 12% لە ماوەی هەفتەی رابردوودا دابەزیوە و مردنیش بە هۆی پەتاكەوە بە ڕێژەی 13٪ دابەزیوە، لە 4 ئەیلوولیشدا ڕێكخراوەكە ئاشكرای كرد كە زیاتر لە 600 مليۆن مرۆڤ تووشی پەتاكە بوون و 6,4 مليۆن تووشبووش بەهۆی پەتاكەوە گیانیان لەدەست دا.

س.س

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

عەدنان کەرکووکی: حەشد ل کەرکووکێ ڤه‌نه‌كێشايه‌ 

Lalish Duhok

دو كرێكاران گیانێ خوه‌ ژ ده‌ستدا

Lalish Duhok

داواكارێ گشتى: ژ نها پێڤه‌ دیدار دگه‌ل كه‌سوكارێن كوشتییان تاوانه‌

Lalish Duhok