شبكة لالش الاعلامية

نێچیرڤان بارزانى سه‌ردانى به‌ریتانیا ده‌كات

نێچیرڤان بارزانى سه‌ردانى به‌ریتانیا ده‌كات

باسنيوز :

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌سه‌ر بانگهێشتى فه‌رمیی حكوومه‌تى به‌ریتانیا، سه‌ردانى وڵاته‌كه‌ ده‌كات.

ئەمڕۆ یەکشەممە 18/9/2022، نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، لەسەر بانگهێشتى فەرمیى حکوومه‌تی به‌ریتانیا، بۆ بەشدارى لە ڕێوڕەسمى ماڵئاواییکردن له‌ شاژن ئێلێزابێسى دووەم، ده‌گاته‌ لەندەنى پایتەختى بەریتانیا.

لەم سەردانەیدا نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ سه‌رکرده‌ و ڕێبەرانى وڵاتانى جیهان، بەشدارى لە ڕێوڕەسمى ماڵئاواییکردن له‌ شاژنى کۆچکردووى شانشینى یەکگرتوودا دەکات، لە ماوەى دوو ڕۆژى ڕێورەسمەکەدا ئامادەى کۆڕ و کۆبوونەوەکانى ئەو بۆنە فه‌رمییە دەبێت.

س.س

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

بارزانی و عەلاوی بەحس ل پەیوەندیێن دناڤبەرا هەولێر و بەغدا دا کرینە

Lalish Duhok

كێشەيا پاشەكەفتكرنا مووچێ شەھیدێن شەرێ داعش هاته‌ چاره‌كرن

Lalish Duhok

سمینارەک ل دۆر (رۆلێ قارەمانەنەیێ دەڤەرا شنگالێ د شۆرەشا گولانێ دە) ب هەلکەفتا یۆبیلا زێڕین یا شۆڕەشا گولانێ هاتە پێشکێشرن.

karwanhaji