شبكة لالش الاعلامية

سه‌قاناسه‌ك:چاڤەڕێ زنجیرەیەكا پێلێن بەفروباران و سەرمايێ بن

سه‌قاناسه‌ك:چاڤەڕێ زنجیرەیەكا پێلێن بەفروباران و سەرمايێ بن

باسنيوز:
شارەزایەکی بواری کەشناسی ئاشکرایکرد کە شەپۆلێکی شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و بەفریش دەبارێت.

ئەمڕۆ سێشەممە 24/1/2023، شاڵاو هیدایەت، شارەزای بواری کەشناسی بڵاویکردووەتەوە: “پێشبینی دەکەین هەرێمی کوردستان لە مەودای 28ی ئەم مانگەوە بۆ کۆتایی مانگ و مەودای چارەکە سەرەتای مانگی دوو بکەوێتە ژێر کاریگەری زنجیرەیەک لەشەپۆلی بەفروباران و سەرماوسۆڵەوە”.

ئەوەشی خستووەتە روو: “هەریەک لەنزمە پاڵەپەستۆی بەهێزی دەریای ناوەڕاست و دەریای ڕەش بەتەواوی کارتێکەر دەبن لەسەر ناوچەکە و دەبنە ڕەخساندنی کەشێکی تەڕو داباراناوی و باش بۆ تەواوی ناوچەکان هەر لەزاخۆوە تا خانەقین، هاوکات لەگەڵ ئەمەشدا تۆپەڵە هەوایەکی شێداری مەداری کە سەرچاوەی سەرەکی زەریای ئەتڵەسییە کارتێکەر دەبێت لەسەر ئەم دۆخە بەلایەنی ئەرێنی”.

ئاماژەشی بەوەداوە: “بارستە هەوایەکی بەرفراوانی ساردی جەمسەری باکوور لەمەودای شەپۆلەکاندا و تایبەت لە کۆتایی مانگ و بەولاوە دادەبەزێتە سەر ناوچەکان ڕێخۆشکەرە بۆ بارینی بەفرێکی زۆر لەناوچە شاخاوییەکان و هەروەها ئەگەری زۆره بەفر دابەزێتە نزمایی و سەنتەرە جیاوازەکان بەکاریگەری جیاواز”.

هەروەها ئەو شارەزایەی بواری کەشناسی راشیگەیاندووە کە لەگەڵ شەپۆلی ئەمجارە کانیاو و چەمەکان لەزۆر شوێنی تر دەژیەنەوە و لافاویشی پێوەیە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

وه‌زیرا كۆچ و كۆچبه‌رێن عێراقێ:دڤێت ژینگه‌هه‌كا ئارام بۆ ئاواره‌یان بێته‌ ئاماده‌كرن

Lalish Duhok

وەزارەتا ره‌وشه‌نبیری پەخشێ کەنالێن “ئێن ئاڕ تی” راگرت

Lalish Duhok

فه‌رمانا دامه‌زراندنا 536 كه‌سان ده‌ركه‌فت و 114 یێن دهۆكێ نه‌

Lalish Duhok