شبكة لالش الاعلامية

پەیاما پیرۆزباهيا سەرۆكێ حكوومەتا هەرێما كوردستانێ ب هه‌لكه‌فتا جەژنا نەورۆزێ

پەیاما پیرۆزباهيا سەرۆكێ حكوومەتا هەرێما كوردستانێ ب هه‌لكه‌فتا جەژنا نەورۆزێ

وشه‌:

مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە پیرۆزبایی لە خەڵكی كوردستان دەكات و دەڵێت، داوا لە هاونیشتمانیان دەكەم لە كاتی گەشت و سەیرانەكانیاندا، پاك و خاوێنی ژینگە و سروشتی جوانی كوردستان بپارێزن. هەروەها پابەندی ڕێنوێنییەكانی هاتوچۆ بن و دووربن لە تیژڕۆیی.

ئەمڕۆ دووشەم 20ـی ئادار، لە پەیامێكی مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستاندا هاتووە، بە بۆنەی هاتنی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی كوردی، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم كوردستانیان، بەتایبەتی پێشمەرگە قارەمانەكان و هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ و كەسوكار و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالكراوان دەكەم. هیوادارم لە خۆشی و شادی و ئارامیدا ڕۆژانی جەژن و پشوو بەسەر ببەن. لە هەمان كاتدا داوا لە هاونیشتمانیان دەكەم، لە كاتی گەشت و سەیرانەكانیاندا، پاك و خاوێنی ژینگە و سروشتی جوانی كوردستان بپارێزن. هەروەها پابەندی ڕێنوێنییەكانی هاتوچۆ بن و دووربن لە تیژڕۆیی.

سەرۆكی حكوومەت دەڵێت، جەژنی نەورۆز هێمای یەكگرتن و یەكڕیزی و سەركەوتن و ئازادی گەلی كوردستانە. لەم بۆنەیەدا دووپات لە تەبایی و هاوهەڵوێستی خەڵكی كوردستان دەكەینەوە لە پێناو پاراستنی دەسكەوتە نیشتمانییەكان و داكۆكیكردن لە مافە دەستوورییەكانمان .

سەرۆكی حكوومەت لە بەشێكی پەیامەكەی دەڵێت، هەر بەم بۆنەیەوە، لە پێناو بەرژەوەندیی گشتی و ڕەواندنەوەی نیگەرانییەكانی هاووڵاتییانی ئازیزمان و خوڵقاندنی كەشێكی ئەرێنی، داوا لە بەڕێزان جێگری سەرۆك وەزیران و تیمی وەزاری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەكەمەوە، لە دوای كۆتاهاتنی پشووەكانی نەورۆز، بگەڕێنەوە بۆ كۆبوونەوەكانی ئەنجوومەنی وەزیران، بۆ ئەوەی گشت كێشەكان لە شوێن و پێگەی فەرمیی خۆی، گفتوگۆیان لەسەر بكرێت و بەیەكەوە كار بكەین لە پێناو خزمەتكردنی زیاتری خەڵكی كوردستان و جێبەجێكردنی كارنامەی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان.

لە كۆتایی پەیامەكەیدا هاتووە، جەژنی نەورۆز لە هەمووان پیرۆز بێت و كوردستان هەمیشە لە ئارامی و گەشانەوە و پێشكەوتندا بێت .

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

مه‌سرور بارزانى : پێدڤییه‌ پرۆسه‌یا هه‌لبژارتنان د ده‌مه‌كێ گونجاى یێ ئه‌ڤساله‌دا بهێته‌كرن

Lalish Duhok

پشتى هناران سالا داهاتى ترى و سێڤ و هنگڤینێ کوردستانێ دێ ئێته‌ هنارتن  

Lalish Duhok

حكوومه‌تا هه‌رێمێ هاريكاريان ب سه‌ر زیانپێكه‌فتيێن بوردۆمانا ئيرانێ دا دابه‌ش دكت

Lalish Duhok