شبكة لالش الاعلامية

ل ڤێ هه‌فتيێ دێ ئەنجامێن داويێ يێن ھەڵبژارتنان ئێنه‌ ڕاگه‌هاندن

ل ڤێ هه‌فتيێ دێ ئەنجامێن داويێ يێن ھەڵبژارتنان ئێنه‌ ڕاگه‌هاندن
دھۆک _KDP.info_

بەرپرسی ئۆفیسی دھۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق گوتی: بڕیارە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق کۆتایی ئەم ھەفتەیە ئەنجامی کۆتایی ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق ڕابگەیەنێت، دواتر لایەن و کاندیدەکان سێ ڕۆژیان لەبەردەمە بۆ تانەدان لەئەنجامەکان.

خالد عەباس، بەرپرسی ئۆفیسی دھۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: بڕیارە کۆتایی ئەم ھەفتەیە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق ئەنجامی کۆتایی ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق ڕابگەیەنێت کە ڕۆژی چوارشەممە یاخود پێنج شەممە دەبێت، بەڵام پێناچێت گۆڕانکاری لە ئەنجامەکان بکرێت، چونکە دەنگدانی تایبەت ٦% بوو، بۆیە تا ئەنجامیش ڕانەگەیەندرێت دیار نابێت.

خالد عەباس گوتیشی: دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان کاندید و لایەنەکان بۆیان ھەیە لەماوەی سێ ڕۆژدا تانە لە ئەنجامەکان بدەن ئەگەر تێبینییان ھەبێت، دواتر دەبێتە ئەنجامی فەرمیی ھەڵبژاردنەکان.

لەبارەی سکاڵاکانیش، عەباس باسی لەوە کرد: ھەر سکاڵایەک لەلایەن کاندید و لایەنەکان تۆمار کرابێت لەو ماوەیە .. لە ھەر وێستگەیەک سکاڵا ھەبێت کۆمسیۆن دەچێت ئەو وێستگەیە دەکاتەوە و بەراوردی دەکات لەگەڵ ئەلکترۆنی، بۆیە سەرجەم سکاڵاکان یەکلایی دەکرێنەوە، بەڵام لە سنووری دھۆک ئێمە سکاڵامان نەبوو.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ب سەنگا پارتى ل بەغدا دێ بەندا 140 یا پاراستى بیت

Lalish Duhok

سەرۆکێ باژێرڤانیا زاخۆ ھاتە دەستەسەرکرن

Lalish Duhok

حوکمەتێ ھاریکاری بۆ نشتەرگەریێن ئێڤاریان راگرت

Lalish Duhok