شبكة لالش الاعلامية

نێچیرڤان بارزانی: دووپاتيێ ل پاراستن و پێشخستنا زمانێ كوردی و زمانێ دایكێ دكەین

نێچیرڤان بارزانی: دووپاتيێ ل پاراستن و پێشخستنا زمانێ كوردی و زمانێ دایكێ دكەین

وشه‌:

سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە ڕۆژی زمانی دایك، پەیامێكی بڵاو كردەوە و رای گەیاند، دووپات لە پاراستن و پێشخستنی زمانی كوردی و بەهێزكردنی فرەچەشنیی زمان و كولتوورەكان لە كوردستان دەكەینەوە.

ئەمڕۆ چوارشەم 21ـی شوبات، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لەبارەی رۆژی جیهانیی زمانی دایك نووسیویەتی، دووپات لە پاراستن و پێشخستنی زمانی كوردی و زمانی دایك بۆ هەموو پێكهاتەكان و بەهێزكردنی فرەچەشنیی زمان و كولتوورەكان لە كوردستان، مافی خوێندن و پەروەردە و فێربوون و ئازادیی زمانی دایك، لە هەموو شوێنێكی سەر زەوی دەكەینەوە‌.

سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەڵێت، لەم یادەدا بە ڕێزەوە هەموو ئەوانە بە بیر دەهێنینەوە كە خزمەتیان بە زمانی كوردی و زمانی دایك لە هەموو پێكهاتەكانی كوردستان كردووە.

باسی لەوەش كردووە، دەستخۆشی لەوانەی لەو خزمەتە پیرۆزە بەردەوامن لە پێناو پاراستنی گرنگترین ڕەگەز و بنەمای ناسنامەی نەتەوەیی و كولتووریدا كە زمانی دایكە‌.

21ـی شوباتی هەموو ساڵێك وەك رۆژی جیهانیی زمانی دایك دیاریكراوە. لەو رۆژەدا ژمارەیەكی زۆری چالاكی زمانەوانی لە سەرانسەری دنیا بەڕێوە دەچن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

عه‌بادی د بیره‌وه‌ریا هه‌له‌بجه‌یێ‌ دا به‌یاننامه‌یه‌ك به‌لاڤكر

Lalish Duhok

ژمارا كوشتيێن په‌قينا ده‌ڤه‌را كه‌راده‌ گه‌هشته‌ 250 كه‌سان

Lalish Duhok

پەرلەمانتارێن كورد ل بەغدا ڤه‌گه‌ريانه‌ ھەرێما كوردستانێ

Lalish Duhok