شبكة لالش الاعلامية

سەرۆك بارزانی پێشوازيێ ل بالیۆزێ رووسیا ل عێراقێ دكت

سەرۆك بارزانی پێشوازيێ ل بالیۆزێ رووسیا ل عێراقێ دكت

ياسنيوز:
ئەمڕۆ سێشەممە 10ـی 4ـی 2018، لە سەلاحەددین سەرۆك بارزانی پێشوازی لە ماكسیم ماكسیمۆڤ باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق كرد.

لە دیدارەكەدا باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق سڵاوی تایبەتی وەزیری دەرەوەی وڵاتەكەی بە سەرۆك بارزانی گەیاند و وێڕای ئاماژەدان بە پەیوەندییە مێژووییەكانی نێوان ڕووسیا و گەلی كوردستان، ئەوەیشی ڕاگەیاند كە هەرێمی كوردستان بۆ ڕووسیا بایەخێكی تایبەتی هەیە و وڵاتەكەی خوازیاری مامەڵەكردنە لەگەڵ هەرێمی كوردستان.

باڵیۆزەکەی ڕووسیا لە عێراق، هیواشی خواست كە پەیوەندییە مێژووییەكانی نێوان ڕووسیا و گەلی كوردستان گەشە پێ بدرێن و ئامادەیی كۆمپانییاكانی ڕووسیاشی بۆ فراوانتركردنی پەیوەندییەكان لە كەرتی نەوت و ئابووری لەگەڵ هەرێمی كوردستان خستەڕوو. هەروەها پێزانینیشی بۆ گەل و حكوومەتی هەرێمی كوردستان هەبوو كە پارێزەری مافی مەسیحییەكان و پێكهاتە ئایینی و نەتەوەییەكانی ترە.

لای خۆیەوە سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی دۆستانە و هاوسەنگ و واقعبینانەی ڕووسیای فیدڕاڵ كرد لەمەڕ بارودۆخی سیاسی و ئەو تەحەددیاتەی كە لە چەند مانگی ڕابردوو بۆ هەرێمی كوردستان هاتنە ئارا.

سەرۆک بارزانی، ئەوەشی خستەڕوو كە پێكەوەژیان و ئاشتیخوازی و نەبوونی حەساسیەتی ئایینی و مەزهەبی بەشێكی گرنگی فەرهەنگی گەلی كوردستان پێكدەهێنن.

پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و ڕووسیا و هەروەها ڕەوشی گفتوگۆ و پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا و دوایین پێشهاتە سیاسییەكان و بابەتی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر چەند تەوەری دیكەی كۆبوونەوەی سەرۆك بارزانی و باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق بوون.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

 پارێزگارێ هەولێرێ دراڤێ به‌غدا ره‌تكر 

Lalish Duhok

145 هه‌زار گه‌شتیاران سەره‌دانا ھەرێما كوردستانێ كريه‌

Lalish Duhok

مەسروور بارزانی ل گەل شاندێ دانوستاندکار یێ حکومەتا هەرێما کوردستانێ کۆمبوو

Lalish Duhok