شبكة لالش الاعلامية

كار ل سەر راكرنا گۆرێن ب كۆم ل شنگالێ دئێته‌ كرن

كار ل سەر راكرنا گۆرێن ب كۆم ل شنگالێ دئێته‌ كرن

شنگال-KDP.info-ImageThumb

ئەندامێكی لیژنەی باڵای ناساندنی تاوانی جینۆسایدی كوردانی ئێزدی رایدەگەیێنێت، لەگەڵ رێكخراوێكی نێودەوڵەتیدا سەرقاڵی كاركردنن و لە ماوەیەكی نزیكدا كار لەسەر گۆڕەبەكۆمەڵەكان دەكەن و، ئەو گۆڕانەی دیارن، وەكو قۆناغی یەكەم هەڵدەگیرێنەوە.

(حوسێن قاسم حەسوون)، بە‌ ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: “بەر لە حەفتەیەك تیرۆریستانی داعش لەو شوێنانەی نزیك بوون لە گۆڕەبەكۆمەڵەكان هێرشیان دەكرد كە سێ بۆ (5) كم دوورە، بۆیە ئێمەیش چاوەڕێمان دەكرد تا بارودۆخەكە باش بێت، هەروەها پێویستمان بە بوودجە هەیە كە تا ئێستا نەهاتووە، بۆیە بە زووترین كات و لە ماوەی 10 رۆژی داهاتوودا دەچین لە شنگال دەست دەكەین بە قۆناغی یەكەم لەسەر گۆڕەبەكۆمەڵەكان و، ئەو گۆڕانەی دیارن هەڵیاندەگرینەوە، دواتریش رێكخراوی نێودەوڵەتی (icmp) لیژنەی نێودەوڵەتی بۆ كاروباری بێسەروشوێنان كە پسپۆڕن لەم بابەتەدا، خولێك بۆ كارمەندانی ئێمەی كورد دەكاتەوە بۆ ماوەی مانگێك لەبارەی چۆنیەتیی كاركردن و هەڵدانەوەی گۆڕەبەكۆمەلەكان.”

(حەسوون) گوتیشی: “28 گۆڕی بەكۆمەڵ كاریان لەسەر دەكرێت و زۆر گۆڕی تری تاكیش هەیە كە كاریان تێدا زۆر زەحمەتە، چونكە گەڕانی دەوێت تا بدۆزرێتەوە، لەبەر ئەوەی گۆڕی واهەیە دەكەوێتە شاخەكان و شوێنە زەحمەتەكانەوە ئەمەیش لە بەرنامەی ئێمەدایە كاری بۆ بكەین، بەڵام سەرەتا بە قۆناغی یەكەم دەست پێ دەكەین و ئەو ئێسكانەی لەسەر زەوین هەڵیاندەگرینەوە .”

ئەو ئەندامەی لیژنەی باڵای ناساندنی تاوانی جینۆسایدكردنی كوردانی ئێزدی زیاتر ڕوونی كردەوە: “شەڕی تیرۆریستانی داعش و بارودۆخی ئابووری و پەیوەندیمان لەگەڵ بەغدا، كارەكانی ئێمەی زەحمەت كردووە.”

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

بنگەهێ‌ لالش تایێ‌ شێخان سەرەدانا سێ‌ نڤیسینگەهێن لالش دكت

Lalish Duhok

مەحموود ئێزدی:هنده‌ك كه‌س زیانێ ب كەیسا ئێزدیان دگەهینن

Lalish Duhok

ڕاگه‌هاندنا بنگه‌هێ لالش دقۆناغه‌كا باشدايه‌

Lalish Duhok