شبكة لالش الاعلامية

شێخ شامۆ: پێشبینی دئێته‌ كرن گرتیخانێن نهێنی یێن کوردێن ئێزدی ل تەلەعفەر هەبن

شێخ شامۆ: پێشبینی دئێته‌ كرن گرتیخانێن نهێنی یێن کوردێن ئێزدی ل تەلەعفەر هەبن

باسنیۆز:8bedb16a367ff0974ee66022c0124171_l

نوێنەری ئێزدیەکان لەپەرلەمانی کوردستان، ئاماژە بەوە دەکات، هەوڵی جددی دراوە، بۆ ئەوەی بەهەماهەنگی هێزە ئەمنییەکان گروتوخانەکانی داعش بکرێنە ئامانج تا زیندانیانی ئێزدی رزگاریان ببێت.

شێخ شامۆ، نوێنەری کوردانی ئێزدی لە پەرلەمانی کوردستان، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “ئەگەری ئەوە هەیە کە گرتووخانەی نهێنیی ئێزدییەکان لە تەلەعفەر هەبێت، چونکە زۆربەی تاوانەکان لەدژی ئێزدییەکان لە تەلەعفەر بووە، بۆیە لە ئاستی باڵا هەماهەنگیی سەربازی کراوە لەنێوان هێزی پێشمەرگەی کوردستان و دەزگا ئەمنییەکان کە کۆنتڕۆڵکردنەوەی گرتووخانەکان بکرێنە ئەولەویەت”.

ئەوەشی ڕوون کردەوە: “داعش بەرەو ڕووخان و لەناوچوون دەڕوات، ئێستا لەزۆربەی میحوەرەکان لەبەرانبەر هێزی پێشمەرگەی کوردستان، تووشی شکست بووە و توانای بەرگریکردنی نەماوە”. گوتیشی: “داعش زوڵم و زۆرێکی گەورەی لە خەڵکی شنگال و کوردانی ئێزدی کردووە، بە زۆرترین شێواز ئەشکەنجەیان داون”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

شيره‌تكارێ ئاسایيشا نەتەوەیيا عێراقێ به‌حسێ رێككەفتننا شنگالێ دكت

Lalish Duhok

سمینارەك ل دۆر ئاڤاكرنا كەسایەتیا گەنجان ل كەمپینا لالش یا رەوشەنبیری ب رێڤەچوو

Lalish Duhok

بريكارێ‌ میرێ‌ ئێزدیان: ئەم زۆر دلگرانن ژ روودانێن لسەر شنگال دئێنە ئەنجام دان

Lalish Duhok