شبكة لالش الاعلامية

بریارە ل ڤان نێزیکان دەست ب ڤه‌كرنا گۆرێن بكۆم بێته‌ كرن

بریارە ل ڤان نێزیکان دەست ب ڤه‌كرنا گۆرێن بكۆم بێته‌ كرن 

ZNA – هه‌ولێر1484408455_6
گوتەبێژی وەزارەتی شەھیدان وئەنفالکراوانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان گوتی، نزیکەی ٣٠ گۆڕی بەکۆمەڵ ماوە ھەڵبدرێنەوە کە بڕیارە بەم نزیکانە رێککەوتنێک لەگەڵ دوو رێکخراوی نێودەوڵەتی واژوو بکەین ودەست بەھەڵدانەوەی ئەو گۆڕانەش بکرێت.

گوتەبێژی وەزارەتی شەھیدان وئەنفالکراوانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بەئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند:” لەماوەی رابردوو ژمارەیەک گۆڕی بەکۆمەڵ ھەڵدرانەوە و ژمارەیەکی دیکەش بەھۆی نزیکیان لەشەڕی داعش نەتوانرا کاری لەسەر بکرێت وبەشێکی تریش ماون ھەڵبدرێنەوە، ئێمه‌ دەمانەوێت مۆركێكی نێودەوڵەتی وەربگرێت بۆ ئەو مەبەستەش پەیوەندیمان لەگەڵ دوو رێکخراوی نێودەوڵەتی کردووە کەتایبەتمەندن بەوبوارە لەوانە “ئای سی ئێم تی”، بەم نزیکانە رێککەوتنیان لەگەڵ دەکەین ودەست بەھەڵدانەوەی ئەو گۆڕانە دەکرێت کە ماون ھەڵبدرێنەوە.

فوئاد عوسمان گوتیشی: نزیکەی ٤٠ گۆڕی بەکۆمەڵ ھەبووە ١٠ یان ھەڵدراونەتەوە و٣٠ گۆڕی دیکەش ماوە کە ئەمانە لەسەعدیە وجەلەولا وشنگال بوونە، بەڵام ئەوانەی ماون زۆرینەیان لەشنگالن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

نڤیسینگەهێن لالش قوتابیێن سەركەفتی ل كەمپا خانكێ‌ خەلات دكە

Lalish Duhok

جه‌هوه‌ر عه‌لى به‌گ: 84 هه‌زار دۆنه‌مێن عه‌ردێ ئێزدیان ل شنگالێ یێن هاتینه‌ داگیركرن

Lalish Duhok

ئێزدی زارۆكێن داعش وەرناگرن

Lalish Duhok