جێگرێ فەرمانده‌يا شنگال: رۆژانە گەنجێن شنگال رێزێن پەکەکێ بجێدهێلن
باسنيۆز:
جێگری فەرماندەی شنگالی هێزی پێشمەرگەی کوردستان ڕای گەیاند، بە شێوەی ڕۆژانە، گەنجانی شنگال ڕیزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) جێدەهێڵن.
عەمید سمێ بوسەلی، جێگری فەرماندەیی شنگالی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، بە(باس‌نیوز)ی ڕاگەیاند، تائێستا زیاتر لە 300 گەنجی شنگال ڕیزەکانی پەکەکەیان جێهێشتووە. ئەوەشی ڕوون کردەوە کە ئەو جێهێشتنە بە شێوەی ڕۆژانە بەردەوامە و ڕۆژانە ئەو کەسانەی کە چوونەتە ڕیزی پەکەکە، خۆیان دەگەیەننە ژێر دەسەڵاتی پێشمەرگە.
ئەوەشی ئاشکرا کرد کە لەلایەن پێشمەرگەوە دەمودەست کاروباری ئەو کەسانە ڕایی دەکرێت و هەر شتێک پێویست بێت بۆیان دەکرێت. گوتیشی: ”ئەوە چەندین جارە ڕیش سپی و کەسایەتییانی شنگال و جڤاتی ڕۆحانیی ئێزدی داوا لە پەکەکە دەکەن، شنگال چۆڵ بکات، بەڵام پەکەکە گوێ بەو داواکارییانە نادات، بۆیە ئێستا گەنجانی شنگال ڕیزەکانی پەکەکە جێدەهێڵن، تاوەکوو ئەو هێزە ناوچەکە چۆڵ بکات“.
عەمید سمێ ئەوەشی ئاشکرا کرد کە هەندێک ڕۆژ 20 گەنجی شنگالی ڕیزەکانی پەکەکە جێدەهێڵن و ئەم پرۆسەیەش بە شێوەی ڕۆژانە بەردەوام دەبێت. دووپاتیشی کردەوە: ”بە گشتی تائێستا 300 گەنجی شنگالی ڕیزەکانی پەکەکەیان جێهێشتووە“.
پێشتر قاسم شه‌مۆ، به‌ڕێوه‌به‌رى یاریده‌درێتىی ئاسایشی شنگال، به (باس‌نیوز)ى ڕاگه‌یاندبوو: “له رۆژی ده‌ستپێكى شه‌ڕفرۆشتنی چه‌كدارانی په‌كه‌كه له ناوچه‌ى خانه‌سۆرى سه‌ر به شنگال دژ به پێشمه‌رگه‌كانى رۆژ، وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك، ده‌یان چه‌كدارى یه‌به‌شه و هه‌په‌گه‌ى سه‌ر به په‌كه‌كه، دێنه ناو ڕیزه‌كانى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ى كوردستانه‌وه”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
