شبكة لالش الاعلامية

حەشدا شەعبی ب هاريكاريا پەكەكێ مالا وه‌لاتيێن ئێزدی تالان و وێران دكن

حەشدا شەعبی ب هاريكاريا پەكەكێ مالا وه‌لاتيێن ئێزدی تالان و وێران دكن
باسنيوز:
چەکدارانی حەشدی شەعبی دوای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی کۆنتڕۆڵکردنەوەی ناوچەکانی ژێر دەستی داعش لە شنگال، كە بە هاوكاری هێزەكانی یەبەشەی سەر بە پەكەكەیە، تا ئێستە بەشێک لە ناوچەکەیان کۆنتڕۆڵ کردووەتەوە و ماڵی هاووڵاتییانی ناوچەكەش وێران دەكەن.

ئاشتی کۆچەر بەڕێوەبەری گشتیی ئاسایشی رۆژئاوای دیجلە رایگەیاند “حەشدی شەعبی لە ئۆپەراسیۆنەکەی بەردەوامە، لەگەڵ بەردەوامی ئۆپەراسیۆنەکەش بە هیچ شێوەیەک دەستیان لە پاراستنی ماڵ و حاڵی هاووڵاتییانی کوردی ئێزیدی نەپاراستووە و چەندین خانوو و ماڵیان سوتاندووە و سەروەت و سامانی ماڵەکانیشان وەک غەنیمەت بەسەر خۆیاندا دابەش کردووە، پێش چەند کاتژمێرێک بە بەرچاوی هاووڵاتییان دوو ئۆتۆمبێلی کوردی ئێزیدیان سوتاند و چەندین مۆلیدەی کارەباشیان بە تاڵان برد”.

کۆچەر لە لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی (AA) دەڵێ “مەبەستی حەشدی شەعبی نییە ئەو ناوچانەی سەر بە شارۆچکەی شنگال لە داعش پاک بکاتەوە، بەڵکو مەبەستیان ئەوەیە کێشە و فیتنە بخەنە نێوان پێشمەرگە و کوردی ئێزیدیەوە، ئەگەر حەشدی شەعبی ئامانجی لەناوبردنی داعش بێت، بۆ ناچێتە تەلەعفەر دژی داعش شەڕ بکات؟ بۆ ناچێتە بەعاج؟ بەڵام مەبەستی سەرەکیان داعش نییە، ئێمە دڵنیایی بە هەموو لایەک دەدەین حەشدی شەعبی لەو پیلانگێڕییەیان شکست دەهێنێ و سەرکەوتوو نابێت”.

بەڕێوەبەری گشتیی ئاسایشی رۆژئاوای دیجلە باس لەوەش دەکات کە حەشدی شەعبی رێگرە لە گەڕانەوەی هاووڵاتییان بۆ ناوچەکانیان، رەتیشی دەکاتەوە کە کوردی ئێزیدی تێکەڵی چەکدارانی حەشدی شەعبی بووبن و دەشڵێ “تەنانەت ئەو کوردە ئێزیدیەی گوایە سەر بە حەشدی شەعبییە، بەناوی نایف جاسۆ کە ٣٠ تا ٤٠ کەسێک دەبن لە چواردەوری ئێستە لە یەکێک لەو کۆمەڵگایانەی شەڕی تێدایە گەمارۆ دراون”.

چەکدارانی حەشدی شەعبی لە ئۆپەراسیۆنەکەیان بە هاوكاری پەكەكە بەردەوامن بۆ کۆنتڕۆڵکردنەوەی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی داعش لە سنووری شارۆچکەی شنگال، دوێنێش گوتەبێژی حەشدی شەعبی کۆنتڕۆڵکردنەوەی نۆ گوندی دیکەی سەر بە شارەدێی قەیرەوان راگەیاندبوو، فەرماندەکانی پێشمەرگەش بەردەوامی ئۆپەراسیۆنەکەی حەشدی شەعبی لە شنگال بە بەردەوامی پێشێلکردنی رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا دەزانن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

سمینارەك ل دۆر ئاڤاكرنا كەسایەتیا گەنجان ل كەمپینا لالش یا رەوشەنبیری ب رێڤەچوو

Lalish Duhok

بنگەهێ‌ لالش تایێ‌ بەحزانێ‌ ئەندازیار”خێری كدی” خەلاتكر

Lalish Duhok

بنگەهێ لالش و دەستەیا مافێ مرۆڤی مێزگردەکا ڤەکری ل دارخستن

Lalish Duhok