شبكة لالش الاعلامية

شێخ شامۆ: کوردێن ئێزدی ب بەلێ دەنگى ب ریفراندۆمێ ددەن

شێخ شامۆ: کوردێن ئێزدی ب بەلێ دەنگى ب ریفراندۆمێ ددەن

 باسنيوز:

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان ئاماژە بەوە دەکات زۆر گرنگە لە ڕۆژی ڕیفراندۆمدا سەرجەم کوردستانیان بە یەکدەنگ بەشداری بکەن و دەشڵێت: “ئێزدییەکان بە بەڵێ بۆ ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان دەدەن”.

شێخ شامۆ، نوێنەری ئێزدییەکان لە پەرلەمانی کوردستان، بۆ (باسنیوز)، گوتی: “دوای کۆبوونەوەی بارزانی و لایەنە سیاسییەکان بڕیار درا ڕیفراندۆم لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستانیش ئەنجام بدرێت و زۆربەی ناوچە ئێزدییەکانیش دەکەونە ئەو ناوچانەوە، هەڵبەت بەرپرسیارەتییەکی مێژوویی دەکەوێتە سەر کوردانی ئێزدی و پێویستە ئێمە لە 25ی ئەیلوولدا لە ئاست ئەو بەرپرسیارەتییەدا بین، چونکە مزگێنییەکی هەرە دڵخۆشکەرە بۆ تەواوی کوردستان و بەتایبەت بۆ کوردانی ئێزدی، ریفراندۆم بۆ ئەوەشە لەو گرفت و کێشانە ڕزگارمان ببێت کە ئێستا ناوچەکە بەدەستییەوە دەنالێنێت.”

ئەوەشی خستەڕوو، “کوردانی ئێزدی گرنگە لە ڕۆژی ڕیفراندۆمدا ئامادەییان هەبێت و دەنگی بەڵێ بۆ سەربەخۆیی کوردستان بدەن، چونکە ئەمە ئەرکێکی مێژووییە”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

بنگەهێ‌ لالش:هۆشداریێ‌ ددەینە هەر كەسێ‌ بازرگانیێ‌ ب كێشا ئێزدیان بكت و خەلكێ‌ مە بەرەف شەرەكێ‌ تایفگەری ببەت

Lalish Duhok

مامۆستایێن وانەبێژ ل قوتابخانێن كەمپا بێرسڤێ‌ مووچێ‌ چار هەیڤا وەرنەگرتیە

Lalish Duhok

ب پشكدارییا رێكخراوا داك،كۆنگرێ‌ پاراستنا سڤیلان ب رێڤەچوو

Lalish Duhok