شبكة لالش الاعلامية

سێ کەسێن دى يێن ئێزدی هاتنه‌ رزگارکرن

سێ کەسێن دى يێن ئێزدی هاتنه‌ رزگارکرن

مووسل-KDP.info-

ئەندامێکی کوردی ئێزدی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، ئەمرۆ هێزەکانی پۆلیسی عێراق توانیان لە شاری مووسڵ ٣ کەسی کوردی ئێزدی لە ژێر دەستی داعش ڕزگار بکەن.

(ڤیان دەخیل)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: ”ئەمڕۆ پۆلیسی فیدراڵیی عێراق توانییان سێ کچی دیکەی کوردی ئێزدی بە ناوەکانی (زیکرا ئەلی حەمەد) و (ئەمەل حسێن عەلی) و (عامیرا حسێن عەلی)، کە خەڵکی شارۆچکەی تلقەسەبی سەر بە قەزای شنگالن و نیزیکەی سێ ساڵ بوو لە دەستی ئەو ڕێکخراوە دابوون، ڕزگار بکەن.”

هەرلەم بارەەیەوە، (حسێن قائیدی)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕایگەیاند: ”ژمارەی ڕزگاربووانی کوردانی ئێزدی لە دەستی داعش ٣٠٥٥ کەسن و نیزیکەی ٣٣0٠ کەس لە دەستی داعشدا ماون.”

لە ( ٣-٨-٢٠١٤ )وە، کە داعش دەستی بەسەر شنگالدا گرت، ژمارەیەکی زۆری ئێزدییان کەوتنە دەستی داعش و پاشان نووسینگەی ڕفێنراوانی کوردانی ئێزدی لە پارێزگای دهۆک کرایەوە، نووسینگەکە، سەر بە نووسینگەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمە و توانیان زیاتر لە ٣ هەزار کەس ڕزگار بکەن و (قاعیدی) دەڵێت: ”هەوڵ و بزاڤ بەردەوامن بۆ ڕزگارکردنی کەسانی دیکە و هیچ لایەنیکی دیکە، نە حکوومەتی عێراق و نە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی هاوکاریی ئێزدییان نەکردووە بۆ ڕزگارکردنی ئەم کەسانە.”

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

په‌كه‌كه‌ زارۆكێن ئێزدى‌ ل شنگال‌ ڤه‌دگوهێزيته‌ قه‌ندیلى

Lalish Duhok

بنگه‌هێ لالش کارمەندێن ڕێڤەبەریا سەخبێریا کارەبێ ل خانکێ خه‌لات دكه‌ت

Lalish Duhok

بنگەهێ لالش فیلمەکی ل دۆر جینۆسایدا ئێزدییان بەرهەڤ دکەت

Lalish Duhok