شبكة لالش الاعلامية

“باشترین چارەسەرى بۆ پاراستنا کوردێن ئێزدی دەنگدان بۆ سەربەخۆیا کوردستانێ يه‌”

“باشترین چارەسەرى بۆ پاراستنا کوردێن ئێزدی دەنگدان بۆ سەربەخۆیا کوردستانێ يه‌”

باسنيوز:

بەرپرسێکی کوردانی ئێزدی رایدەگەیەنێت، کە ئەوان دەیانەوێ شاری شنگال ببێتە باخچەیەک لە دەوڵەتی داهاتووی کوردستان.

رۆژی یەکشەممە 10/9/2017، مەحما خەلیل، قایمقامی شنگال لە پرێسکۆنفرانسێکدا رایگەیاند، باشترین چارەسەر بۆ پاراستنی کوردانی ئێزدی و دووبارەنەبوونەوەی کارەساتەکان بەسەریان، دەنگدانە بە سەربەخۆیی هەرێمی کوردستانی عێراق.

مەحما خەلیل هەروەها رایگەیاند، کە ئەنجامدانی ریفراندۆم بۆ دیاریکردنی مافی چارەنووس ”مافێکی خواییە بە گەلانی داوە“، بۆیە کوردانی ئێزدی دەنگ بە سەربەخۆیی کوردستان دەدەن، تاوەکو ”شنگال ببێتە باخچەیەکی کوردستانی سەربەخۆ“.

هەروەک قایمقامی شنگال رایگەیاند، حکوومەتەکانی عێراق لە دوای 2003، پابەندی دەستووری هەمیشەیی عێراق نەبوو و مافەکانی گەلی کوردستانی پێشێل کردووە، بۆیە کوردستان مافی ئەنجامدانی ریفراندۆم و سەربەخۆبوونی هەیە.

مەحما خەلیل داوای لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی لە هەرێمی کوردستان کرد ئامادەکاریی بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستانی عێراق لە شاری شنگال بکات و پێویستییەکانی دابین بکات.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

مەسرور بارزانی رەزامەندی دا ل سەر خەرجکرنا زێده‌تر ژ 82 ملیۆن دیناران ۆ هاتنوچوونا قوتابیێن شنگالێ

Lalish Duhok

پەرلەمانێ ئیراقێ دێ روینشتنەکا تایبەت ل دۆر رەوشا شنگالێ كه‌ت

Lalish Duhok

سەرپەرشتێ‌ لژنا كەمپان:داخوازێ‌ ل جیێن پەیوەندیدار دكەین ل هانا ئاوارەیێن شنگال بهێن

Lalish Duhok