شبكة لالش الاعلامية

ب بڕیارا سەرۆكێ ھەرێمێ رزگاركرنا گرتيێن ئێزدی دێ بەردەوام بت

ب بڕیارا سەرۆكێ ھەرێمێ رزگاركرنا گرتيێن ئێزدی دێ بەردەوام بت

دھۆك-KDP.info-

بەرپرسی نووسینگەی رزگاركردنی كوردانی ئێزدی لە دەستی داعش رایگەیاند، لەبەر دوو ھۆكار وەكو پێشوو كوردانی ئێزدی لە دەستی داعش رزگار ناكرێن، لەوانە كۆرۆنا كاریگەریی زۆری ھەبووە و داواكارین ئیدارەی رۆژئاوای كوردستانیش زیاتر ھاوكار بن. دەشڵێ: “٢ هەزار و ٨٠٠ كەس لە دەست داعش ماون و بە بڕیاری سەرۆكی ھەرێمی كوردستان بەردەوام دەبین تاوەكو سەرجەمیان ئازاد دەكرێن”.

حوسێن قایدی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: “ھاتنی كۆرۆنا كاریگەریی زۆری ھەبوو لەسەر رزگاركردنی كوردانی ئێزدی لە دەستی داعش، چونكە ھاتوچۆ لە نێوان وڵاتان و پارێزگاكان وەستا و ئەمەش وای كرد كە كەمتر بتوانین كوردانی ئێزدی رزگار بكەین”.

بەرپرسی نووسینگەی رزگاركردنی كوردانی ئێزدی لە دەستی داعش گوتیشی: “زۆرینەی كوردانی ئێزدی لە رۆژئاوای كوردستانن لە كەمپی (ھۆل) و ھاوكارینەكردنی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، ئەویش یەكێكی دیكەیە لە ھۆكارەكان، ئەمە دوو خاڵی سەرەكییە، بۆیە ھەموو ھەوڵێك دەدەین بۆ ئەوەی سەرجەمیان رزگار بكەین و نووسینگە لە كاری خۆی بەردەوام دەبێت”.

قایدی ڕوونیشی كردەوە، تا ئێستا ٣ھەزار و٥٥٠ كەس رزگار كراون و ٢ھەزار و ٨٠٠ كەسیش ماون رزگار بكرێن.

دەشڵێ، لە كەمپی (ھۆل) لە رۆژئاوای كوردستان و لە شوێنەكانی دیكەش ماون رزگار بكرێن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

نڤیسینگەها لالش بابیرێ‌ هاریكارییان پێشكێشی ئاوارێن باشیكێ‌ دكت

Lalish Duhok

ڕه‌وشا کوردێن ئێزدی دکۆڕبەنده‌کی پەرلەمانێ فەرەنسادا هاته‌ به‌حسكرن 

Lalish Duhok

شیرەتكارێ‌ پارێزگەرێ‌ مووسلێ‌ بۆ كاروبارێن پێكهاتەیا ئێزدی هاتە دەست نیشانكرن

Lalish Duhok