شبكة لالش الاعلامية

مەحما خەلیل:بجهئينانا ڕێککەفتنا شنگالێ دكارت ببتە چارەسەرى بۆ ڤه‌گەڕيانا ئاواران بۆ شنگال

مەحما خەلیل:بجهئينانا ڕێککەفتنا شنگالێ دكارت ببتە چارەسەرى بۆ ڤه‌گەڕيانا ئاواران بۆ شنگال

K24 – هەولێر:

له‌میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا مەحما خەلیل په‌رله‌مانتاری كوردی ئێزدی له‌ په‌رله‌مانی عێراق، له‌ باره‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی شنگال، کۆمەڵێک هەنگاو بۆ گەڕاندنەوەی ئێزدییەکان بۆ ناوچه‌كه‌ ده‌خاته‌ڕوو، و داواش ده‌كات ناوچه‌كه‌ له‌ چه‌ك دابماڵرێت و هێزه‌بیانییه‌كانیش ده‌ربكرێن.

شاندێکی حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان و دامەزراوەی ئێزدی نێودەوڵەتی بۆ بەرهەڵستی جینۆساید، لەسەر بەجینۆسایدناساندنی ئێزدییەکان، بۆ پەرلەمانی ئەڵمانیا بانگهێشتکران و لەوێ لەگەڵ 25 ئەندام پەرلەمانی ئەڵمانیا کۆبوونەوە.

هەروەها مەحما خەلیل ئەندام پەرلەمانی عێراق، کە ئەندامی شاندەکە بووە باسی لە دۆخی ئاوارە ئێزدییەکان لە کەمپەکان و ئاڵنگارییەکانی بەردەم رێککەوتنی شنگال کرد.

ئاشکراشیکرد، داماڵینی چەک لە شنگال، دەرکردنی هێزە بیانییەکان لە ناوچەکە، جێبەجێکردنی رێککەوتنی شنگالی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق بە سەرپەرشتی نێودەوڵەتی، دەتوانێت ببێتە چارەسەر بۆ گەڕاندنەوەی ئێزدییەکان بۆ شنگال.

جەختیشیکردەوە، دەبێت شنگال بکرێتە پارێزگا، تاوەکو پارێزگاری لە تایبەتمەندی خۆی بکات، بە هاوکاری نێودەوڵەتی ناوچەکە بونیاتبنرێتەوە و خەڵکی شنگال قەرەبووبکرێنەوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

نڤيسينگه‌ها لالش تلقه‌سه‌ب قاره‌مانيه‌كا ڤۆلى بۆلێ ب داوى ئينا

Lalish Duhok

جڤاتا مووسل: رەنگە هێزێن ئەمریكێى ل شنگال رێیا ئیرانێ بۆ سوریا بگرن

Lalish Duhok

بنگەهێ‌ لالش جلك ل سەر زارۆكێن ئێتیم ل كەمپا ئێسیان بەلاڤكرن

Lalish Duhok