شبكة لالش الاعلامية

ئایفۆنا هەفت ب رەنگێ رەش

ئایفۆنا هەفت ب رەنگێ رەش

خەندان c1695777-4454-4cd4-901d-922a49c7fc9d

پاش ئەوەی لەماوەی رابردوو چەند وێنەیەکی ئایفۆنە نوێیەکەی کۆمپانیای ئەپڵ کە ناسێندراوە بە ئایفۆن حەوت، دزەی پێکراو کەوتە دەست راگەیاندنەکان، لە ئێستاشدا وێنەی ئایفۆن حەوت بلاک بڵاوکرایەوە، کە دەوترێت یەکەمین جارە ئەپڵ ئایفۆن بەو رەنگە بەرهەم بهێنێت.

ماوەی چەند مانگێکە، لە رێگەی سەرچاوە تایبەتییەکانی خۆیانەوە، راگەیاندنەکان وێنەی ئایفۆنێکی نوێ بڵادەکەنەوە کە بە ئایفۆن حەوت ناسراوە، ئاماژە بۆ ئەوەش دەکرێت لە ناوەڕاستی مانگی داهاتوو بە فەرمی ئەپڵ لە کۆنگرەیەکدا رایدەگەیەنێت.

بەپێی نوێترین دەنگۆ، ئایفۆنە نوێیەکە بە چەندین رەنگ بەردەست دەبێت، لەوانە رەنگی رەشە، هەربۆیە چەندین وێنەشی لەسەر بڵاوکراوەتەوە کە هەژمارێکی ژاپۆنی نزیک لەو کۆمپانیایە لە تویتەر ئاشکرایکردووە.

پێشتر و لە رێگەی هەژماری فەرمی خۆیەوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، ئیڤان بلاسی ریپۆرتەری مۆبایل رایگەیاندبوو کەوا کۆمپانیای ئەپڵ لە ١٢ی ئەیلولی ئەمساڵ لە میانی پێشانگای ئیڤا بەرلین، ئایفۆن حەوت ئاشکرا دەکات و تایبەتمەندییەکانی بۆ هەوادارانی دەخاتەڕوو.

بەڵام بەپێی ئەو دەنگۆیانە بێت کە لەلایەن سەرچاوەکانی نزیک لە ئەپڵەوە بڵاوکراونەتەوە، هەندێک سەرچاوە دەڵێن ئەو کۆمپانیایە بە سێ جۆر ئایفۆن حەوت دەخاتە بازاڕ و هەندێکیشیان دەڵێن بە دوو جۆر ئاماژەشیان بۆ ئەوە داوە لە ١٦ی مانگی داهاتوو ئەپڵ ئەو بەرهەمە نوێیە ئاشکرادەکات.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ئەپڵ نووترین بەرھەمێ “ئایفۆنی 8” دێ بەرھەم ئينت

Lalish Duhok

کۆمپانیا مایکرۆسۆفت ویندۆز دەھـ پێشخست

Lalish Duhok

تایبەتمەندییەکا نوو ژبۆ واتساپ هاتە زێدەکرن

Lalish Duhok