شبكة لالش الاعلامية

دووه‌م مۆبایلا گووگل شوێن ئه‌پڵ ده‌ركه‌ڤت

دووه‌م مۆبایلا گووگل شوێن ئه‌پڵ ده‌ركه‌ڤت

وشه‌:

كۆمپانیای گووگڵ ڤێرژنی دووه‌می مۆبایلی “پیكسڵ”ی بڵاو كرده‌وه‌، مۆبایله‌كه‌ له‌ زۆر ڕووی ته‌كنه‌لۆژییه‌وه‌ پێشكه‌وتنی به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌ و ده‌بێته‌ ڕكابه‌رێكی سه‌ره‌كیی هه‌موو به‌رهه‌مه‌كانی سیسته‌می ئه‌ندرۆید، به‌ڵام سوودی له‌ داهێنانێكی ئه‌پڵ بینیوه‌.

بیرۆكه‌ی هێدفۆنی بێ وایه‌ر كه‌ كۆمپانیای ئه‌پڵ له‌ ئایفۆن 7 و ئایفۆن 8 به‌كاری هێناوه‌، تووشی ڕه‌خنه‌ی پسپۆڕانی ته‌كنه‌لۆژی بووه‌وه‌، به‌ڵام كۆمپانیای گووگڵ له‌ پیكسڵ 2 هه‌مان داهێنانی به‌كار هێناوه‌ و به‌ هێدفۆنی بێ وایه‌ره‌وه‌ خستوویه‌تییه‌ بازاڕه‌كانه‌وه‌.

هه‌ركه‌سێك كه‌ مۆبایلی گووڵ پیكسڵ ده‌كڕێ، هاوشێوه‌ی ئایفۆن، ناچاره‌ پاره‌یه‌كی تریش خه‌رج بكات بۆ ئه‌وه‌ی هێدفۆنه‌ بلووتووسه‌كه‌ی ده‌ست بكه‌وێ.

كۆمپانیای گووگڵ كه‌ دانه‌ری سیسته‌می ئه‌ندریده‌، دوای ئه‌وه‌ی گالاكسی ساڵی 2016 له‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی گالاكسی نۆت 7 شكستی هێنا، هه‌له‌كه‌ی قۆسته‌وه‌ و ده‌ستی به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كه‌ی خۆی كرد كه‌ زۆر كه‌س پێیان وا بوو ده‌بێته‌ جێگره‌وه‌ی سامسۆنگ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه‌، هێشتا ئه‌و كۆمپانیا كۆرییه‌ پێشه‌نگه‌ و گووگڵ نه‌یتوانیوه‌ جێگه‌ی بگرێته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌/ سكای نیوز

 

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ده‌مژمێره‌ك ب 42 ملیۆن دۆلارا دئێته‌ دروستكرن و هه‌تا 10 هه‌زار سالان كار دكت

Lalish Duhok

موبايله‌كا نوو هاته‌ نمایشكرن 

Lalish Duhok

خزمەتگۆزارییەك بۆ ڤایبەرى هاته‌ زێده‌كرن 

Lalish Duhok