شبكة لالش الاعلامية

تایبەتمەندییەکا نوو بۆ ماسنجەرێ فەیسبووکى دئێته‌ زێده‌كرن 

تایبەتمەندییەکا نوو بۆ ماسنجەرێ فەیسبووکى دئێته‌ زێده‌كرن 
باسنيوز:

بەرپسانی پڕۆگرامی تۆڕی پەیوەندیی (ماسنجەری فەیسبووک)، تایبەتمەندییەکی نوێ و بەسوود بۆ پڕۆگرامەکەیان زیاد دەکەن.

شەوی ڕابردوو 10/7/2018، ماڵپەڕی (زە ڤێرج)ی تەکنۆلۆژیی ئەمریکی بڵاوی کردەوە، کە بەرپرسانی ماسنجەری فەیسبووک، لە داھاتوویەکی نزیکدا تایبەتمەندییەک بۆ پڕۆگرامەکەیان زیاد دەکەن، کە بەشێوەیەکی خۆکاری (ئۆتۆماتیکی)، ئەو نامانەی کە بۆ ھاککردن و ناردنی ڤایرۆس بەکار دێن، لە نامە ئاساییەکان جیایان دەکاتەوە و دەیانسڕێتەوە.

تا ئێستا ئەو تایبەتمەندییە لەسەر ماسنجەری فەیسبووک کارا نەکراوە، بەڵام ئاماژە بەوە کراوە، کە ئەگەری ھەیە لەگەڵ ھاتنی ڤێرژنی نوێی پڕۆگرامەکە، ئەو تایبەتمەندییەش زیاد بکرێت.

پێشتر ھاکەران لە ڕێگەی ماسنجەری فەیسبووکەوە، نامەی ساختەیان بۆ بەکارھێنەرانی ئەو پڕۆگرامە دەنارد، کە نامەکان یان بۆ ھاککردن، یان بۆ ناردنی ڤایرۆس بوون.

پڕۆگرامی ماسنجەری فەیسبووک، لە ساڵی 2011دا کارا کرا، ئێستاش بەکارھێنەرێکی زۆری لە سەرانسەری جیھاندا ھەیە، کۆمپانیای (فەیسبووک)ی ئەمریکی خاوەنیەتی، ھەروەھا بە یەکێک لە باشترین پڕۆگرامەکانی تۆڕی پەیوەندی دادەنرێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ئەڤ کارنە پاتريا مۆبایلێ ژناڤ دبه‌ن

Lalish Duhok

ئەپل ئایفۆن هەفت ب رەنگه‌كێ جێواز بەرهەم دئينت

Lalish Duhok

داهێنانه‌كا نوو و جیێواز بۆ ڤه‌كرنا پاسۆردێ مۆبایلێ

Lalish Duhok