شبكة لالش الاعلامية

ناڤه‌رۆكا كۆمبوونا نێچیرڤان بارزانی و سەلاحەدین بەهائەدین

ناڤه‌رۆكا كۆمبوونا نێچیرڤان بارزانی و سەلاحەدین بەهائەدین225856Image1

رووداو – هەولێر

نێچیرڤان بارزانی سەردانی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستانی كرد و ئەمینداری ئەو حیزبەش دەڵێت “كوردستان پێویستی بە قسەی خێر و قوربانیدانە”.

رۆژی یەكشەممە 26-6-2016 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان سەردانی بارەگای ئەنجوومەنی جێبەجێكردنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستانی لە هەولێر كرد.

بەپێی راگەیێندراوێكی هاوبەشی هەردوو، نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی سەركەوتنی كۆنگرە و هەڵبژاردنی سەڵاحەدین بەهائەدین-ی بە ئەمینداری گشتی یەكگرتوو كرد و هیوای خواست ئەو گۆڕانكارییانە سەرەتایەكی باشبن بۆ دووبارە بەرجەستەكردنی ئاشتەوایی و یەكتر قبوڵكردن.

هاوكات سەڵاحەدین بەهائەدین، ئەمینداری گشتی یەكگرتوو رایگەیاندوووە “ئێستا و ئاییندەی كوردستان پێویستی بە قسەی خێر و قوربانیدانە”.

لە كۆبوونەوەكەدا هەردوولا تاووتوێی بارودۆخی ئێستای هەرێمی كوردستان و ناوچەكەیان كرد و “بەپێویستیان زانی دۆخەكە ئاسایی بكرێتەوە”.

بە پێی راگەیێندراوەكە، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان رۆڵ و پێگەی یەكگرتوو و كەسی یەكەمی ئەو حیزبەی بەرزنرخاند لە هەوڵە ئاشتەواییەكانی و ئاماژەیان بەوەداوە كە بە ئومێدەوە دەڕواننە هەوڵەكان بۆ لێكنزیككردنەوەی لایەنە سیاسییەكان لەسەر مێزی گفتوگۆ.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

مه‌سرور بارزانی:داخازێ ژ خەلکێ کوردستانێ دکەم کو ئیرادەیا وان ب هێز بیت

Lalish Duhok

مەسرور بارزانی پێشوازی ل هاریكارا وەزیرێ دەرڤه‌ یێ ئەمریكا كر

Lalish Duhok

سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانى: ده‌ستكه‌فتێن گه‌لێ كورد به‌رهه‌مێ شۆڕش‌ و خوینا شه‌هیدانه‌

Lalish Duhok