شبكة لالش الاعلامية

په‌قينه‌كا دى يا خۆكوژى بەنگلادش کرە ئارمانج

په‌قينه‌كا دى يا خۆكوژى بەنگلادش کرە ئارمانج228259Image1

رووداو – بەنگلادیش

بەرەبەیانی رۆژی پێنجشەممە 7-7-2016 لەکاتی نوێژی بەیانی تەقینەوەیەک لە مزگەوتێکی بەنگلادیش روویدا بەهۆیەوە دوو پۆلیس گیانیان لە دەستدا و بەلایەنی کەمەوە 12 کەسی دیکە برینداربوون.

میدیاکانی بەنگلادیش بڵاویانکردەوە “بەرەبەیانی ئەمڕۆ تەقینەوەیەک لە یەکێک لە مزگەوتەکانی هەرێمی کیشۆرگەنج روویدا”. بەهۆی تەقینەوەکە 2 پۆلیس کوژراون و، بەلایەنی کەمەوە 12 کەسی دیکەش برینداربوونە.

تاوەکو ئێستا هیچ گرووپ و لایەنێک بەرپرسیارییەتی خۆی لە ئەنجامدانی ئەو تەقینەوەیە رانەگەیاندووە، بەڵام بەهۆی هەڕەشەکانی پێشووتری داعش لەو وڵاتە گوماندەکرێت، ئەو رێکخراوە تەقینەوەکەی ئەنجامدابێت.

ئەو تەقینەوەیە لە کاتێکدایە، لە چەند رۆژی رابردوودا چەند هێرشێکی چەکداری و تەقینەوەیەکی دیکە لەو وڵاتە روویانداوە، کە بەهۆیانەوە دەیان کەس کوژران و بریندار بوونە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

سه‌رۆكێ حكوومه‌تا هه‌رێمێ زه‌ڤيه‌ك بۆ دروستكرنا بنگه‌هه‌كێ ساخله‌ميێ ل شێخان ته‌رخان دكه‌ت

Lalish Duhok

ل كوردستانێ تەنها 3150 كەسا مۆلەتا هەلگرتنا چەكی هەیە

Lalish Duhok

سەرۆکێ حکوومەتا هەرێما کوردستانێ سەرەخۆشيێ ل بنەمالا پرۆفیسۆر کنیازێ ئیبراهیم میرزۆیێڤ دکت

Lalish Duhok