شبكة لالش الاعلامية

كوردێن شه‌به‌ك:هه‌ول ده‌ده‌ین، ناوچێن مه‌ ببن پێنجه‌م پارێزگه‌ها هه‌رێما كوردستانێ

كوردێن شه‌به‌ك: هه‌ول ده‌ده‌ین، ناوچێن مه‌ ببن پێنجه‌م پارێزگه‌ها هه‌رێما كوردستانێ

تۆرا لالش يا راگه‌هاندنێImageThumb

سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ڕاوێژكارانی شه‌به‌ك رایده‌گه‌یێنێت، مادده‌ی 140 كۆتایی هاتووه‌ و وه‌ك كوردانی شه‌به‌ك، كۆنفرانسێك له‌باره‌ی پاشه‌ڕۆژی شه‌به‌ك دوای داعش ئه‌نجام ده‌به‌ستن و داوایش ده‌كه‌ن ده‌شتی نه‌ینه‌وا وه‌كو پێنجه‌مین پارێزگای كوردستان دیاری بكرێت.

(سالم جومعه‌ شه‌به‌ك) سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ڕاوێژكارانی شه‌به‌ك و نوێنه‌ری كۆتای شه‌به‌ك له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوتی: “وه‌ك شه‌به‌ك ئاماده‌كاری ده‌كه‌ین بۆ به‌ستنی كۆنفرانسێك له‌باره‌ی ئاینده‌ی شه‌به‌ك بۆ دوای نه‌مانی داعش، به‌م نزیكانه‌ له‌ هه‌ولێری پایته‌خت ساز ده‌درێ و 400 كه‌س تێیدا به‌شدار ده‌بن، حكوومه‌تی هه‌رێم و هه‌وڵ ده‌ده‌ین حكوومه‌تی عێراقیش بێنه‌ كۆنفڕانسه‌كه‌مانه‌وه‌.”

سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ڕاوێژكارانی شه‌به‌ك گوتیشی: “ده‌مانه‌وێت ئه‌و كۆنفرانسه‌ بكه‌ین به‌ نه‌خشه‌رێگایه‌ك بۆ شه‌به‌ك و ئاینده‌ی شه‌به‌ك له‌ ناوچه‌كانی خۆمان دوای داعش و په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ برایانمان له‌ ئیزدی و مه‌سیحی و كاكه‌یی، هه‌روه‌ها مادده‌ی 140 كه‌ لای ئێمه‌ نه‌ماوه‌ و ته‌واو ده‌گه‌ڕێینه‌وه‌ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان. به‌هه‌موولایه‌ك راده‌گه‌یێنین به‌شێكین له‌ هه‌رێمی كوردستان، ئێمه‌ كوردین و له‌ كه‌س قه‌بووڵ ناكه‌ین موزایه‌ده‌ بكات له‌سه‌ر ئاینده‌مان، چونكه‌ داهاتوومان له‌گه‌ڵ مووسڵ نابێت كه‌‌ 1384 شه‌هیدمان داوه‌ وه‌كو شه‌به‌ك و 208 كه‌سیشمان له‌ ده‌ستی تیرۆریستانی داعشدان و بێسه‌روشوێنن و هیچیان له‌باره‌یه‌وه‌ نازانین تاكو ئێستا.”

(سالم شه‌به‌ك ) زیاتر گوتیشی: “داعش ئه‌گه‌ر كۆتاییش بێن له‌ رووی سه‌ربازییه‌وه‌، به‌ڵام فیكره‌كه‌یان ده‌مێنێت، له‌سه‌رمانه‌ كه‌ ده‌بێت به‌ جیددی دژیان بوه‌ستینه‌وه‌، بۆیه‌ ئێمه‌ ده‌گه‌ڕێینه‌وه‌ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و ده‌شتی نه‌ینه‌وایش ده‌مانه‌وێت ببێته‌ پێنجه‌مین پارێزگای كوردستان دوای پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ و ئاڵای كوردستانی له‌سه‌ر بشه‌كێته‌وه‌.”

ده‌شڵێت: “رێزمان بۆ هێزه‌كانی تر هه‌یه‌، به‌ڵام هیچ هێزێكی ترمان قه‌بووڵ نییه‌ بێته‌ ناوچه‌كانمانه‌وه‌، چونكه‌ ئێمه‌ هێزی پێشمه‌رگه‌مان هه‌یه‌ و ئێمه‌ به‌شێكین له‌و هێزه‌ و لیوا و فه‌وجمان هه‌یه‌ له‌ژێر فه‌رمانه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌یه‌؛ تاكه‌هێزیش پێشمه‌رگه‌یه‌ ده‌توانێت ناوچه‌كانمان ئازاد بكات و بپارێزێت.”

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

شایستەيێن دارایی يێن مامۆستايێن وانەبێژ دێ ئێنه‌ به‌لاڤكرن

Lalish Duhok

حكومه‌تێ پلانه‌كا نوو بۆ دابه‌شكرنا مووچه‌ى دانا

Lalish Duhok

عێراق ناڤێ ٣٧ بەرپرسا بۆ دەسته‌سه‌ركرنێ دده‌تە پۆلیسێن نێڤ دەولەتی ئینتەرپول

Lalish Duhok