شبكة لالش الاعلامية

په‌رله‌مانتاره‌كێ ده‌وله‌تا یاسا: شه‌رێ پشتى داعش لگه‌ل پێشمه‌رگه‌ى يه‌

په‌رله‌مانتاره‌كێ ده‌وله‌تا یاسا: شه‌رێ پشتى داعش لگه‌ل پێشمه‌رگه‌ى يه‌

K24 – هه‌ولێر:Mohammed-Sayhoud

محه‌مه‌د سه‌یهوود، په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی ده‌وڵه‌تی یاسا له‌ په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، نه‌كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌ ناوچه‌ ئازادكراوه‌كان، داگیركردنه‌ نه‌ك ئازادكردن و هاوكات راشیگه‌یاند، پێشمه‌رگه‌ و داعش وه‌كو یه‌كن له‌ به‌رده‌م گوللـه‌ی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و حه‌شدی شه‌عبیدا ئه‌گه‌ر نه‌كشێنه‌وه‌.

محه‌مه‌د سه‌یهوود، بۆ وێبسایتی “موازین نیوز” ده‌ڵێت: “سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌ لێدوانه‌كانی كورد رووبه‌ڕووی عه‌ره‌ب ده‌كاته‌وه‌”.

هه‌روه‌ها گوتی: “ئه‌و ناوچانه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ ئازادییان ده‌كه‌ن و تێیاندا ناكشێنه‌وه‌، ئه‌وا داگیركردنه‌ نه‌ك ئازادكردن”.

گوتیشی: “سووربوونی پێشمه‌رگه‌ له‌سه‌ر نه‌كشانه‌وه‌یان و داگیركردنی ئه‌و ناوچانه‌، ئه‌وا له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و حه‌شدی شه‌عبی وه‌كو داعشییان لێی ده‌ڕوانرێت”.

فه‌رمانده‌ مه‌یدانییه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، دوای ئۆپه‌راسیۆنه‌ دوو رۆژییه‌كه‌ی 14ی مانگ و ئازادكردنی 12 گوندی ده‌شتی نه‌ینه‌وا، رایانگه‌یاندووه‌، ئه‌و ناوچانه‌ی پێشمه‌رگه‌ به‌ خوێن ئازادییان ده‌كات، تێیاندا ناكشێته‌وه‌.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

حكومەتا هەرێمێ پڕۆژەیێن گرنگ بۆ ئاكنجییێن گۆندان ڕاگەهاند

Lalish Duhok

زانیاریێن گرنگ لدۆر مووچێ هه‌يڤا 12 يێ فەرمانبەران

Lalish Duhok

كه‌ركووك.. جێگرێ سه‌رۆكێ كۆمپانییا غازا باكور هاته‌ كوشتن

Lalish Duhok