سیناتۆره‌كا ئه‌مریکی داخوازا رۆلێ زێده‌ترێ ناتۆ دکت ل لێدانا داعشێ
ZNA- هه‌ولێر

ئه‌ندامێکی ئه‌نجومه‌نی سیناتی ئه‌مریکا ڕایگه‌یاند ئه‌گه‌ر داوا بکرێت، ناتۆ ده‌توانێت ڕۆڵی زیاتری ھه‌بێت له لێدانی داعش له عێراق و سووریا.
به پێی ھه‌واڵێکی “وۆڵ ستریت جۆرناڵ”، “دیانا فێنستێن” جێگری سه‌رۆکی لیژنه‌ی ھه‌واڵگری له سیناتی ئه‌مریکا ڕایگه‌یاند له‌ئێستادا یه‌ک له‌سه‌ر چواری ئه‌ندامانی ناتۆ له ھاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی له دژی داعشن و ئه‌گه‌ر داوا له‌و ڕێکخراوه بکرێت، ئه‌وا ده‌توانێت ڕۆڵێکی زیاتری ھه‌بێت له لێدانی گورزی ئاسمانی له چه‌کدارانی داعش له عێراق و سووریا.
ئه‌و سیناتۆره‌ی ئه‌مریکا داوا ده‌کات واشنتۆن له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیکه‌ی ھاوپه‌یمانی له ناتۆ کار بکه‌ن بۆ چه‌سپاندنی سه‌قامگیری له ناوچه‌ی ڕۆژھه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست. ھه‌روه‌ھا داوای له وڵاته‌که‌ی کرد ڕێگری بکات له بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و پڕوپاگه‌ندانه که له‌لایه‌ن داعشه‌وه له تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان بڵاو ده‌بنه‌وه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
