شبكة لالش الاعلامية

شاندێ هەرێما کوردستانێ لگەل سەرۆك كۆمار کۆمبوو

شاندێ هەرێما کوردستانێ لگەل سەرۆك كۆمار کۆمبوو

باسنيۆز:c373fbc517c410a01ab63f48c779a22c_L

هەر لە چوارچێوەی كۆبوونەوە و دیدارەكانی دووەم ڕۆژی سەردانیدا بۆ بەغدا، سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان و شاندی یاوەری، لەگەڵ سەركۆماری عێراقی فیدرال كۆبونەوە.

نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 30/8/2016 نێچیرڤان بارزانی، لەگەڵ شاندی یاوەری سەردانی د. فوئاد مەعسووم، سەركۆماری عێراقیان كرد و كۆبوونەوەیەكیان ئەنجام دا.

لەو كۆبوونەوەكەدا، سەركۆماری عێراقی فیدراڵ خۆشحاڵیی خۆی بە سەردانی شاندی هەرێمی كوردستان بۆ بەغدا و دیدار و كۆبوونەوەكانیان لەگەڵ بەرپرسانی حكوومەتی عێراقی فیدراڵ دەربڕی، بەتایبەتی كە لە كۆبوونەوە و دیدارەكاندا هەردوولا بە ڕاشكاوانە قسەیان كردووە.

سەركۆمار، ئاماژەی بەوەش دا كە ئەم گفتوگۆ و دیدارانە سوودی زۆریان دەبێت و دەبنە هاوكارێك كە سەرجەم كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا چارەسەرییان بۆ بدۆزرێتەوە، بۆیە هیوای خواست سەردانی شاندەكان لە هەرێمی كوردستانەوە بۆ بەغدا، بەردەوام بێت و هەماهەنگی لە نێوان هەردوولادا تۆكمەتر بكرێت.

لای خۆیەوە، نیچیرڤان بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان سوپاسی هەڵسەنگاندن و تێبینییەكانی سەركۆماری عێراقی فیدڕاڵی دەربارەی دیدار و كۆبوونەوەكانی شاندی هەرێم لە بەغدا كرد، هەروەها پوختەیەكی دەربارەی كۆبوونەوەكانی دوێنێ و ئەمڕۆی شاندی هەرێمی كوردستان لەگەڵ بەرپرسانی عێراق خستەڕوو، هاوكات ئامادەیی هەرێمی كوردستانیشی بۆ بەردەوامیی گفتوگۆ و دیدارەكانی نێوان هەولێر و بەغدا بە مەبەستی چارەسەركردنی تەواوی كێشە هەڵواسراوەكانی نێوان هەردوولا، دەربڕی.

تاوتوێكردنی ڕەوشی ناوچەكە بەگشتی و عێراق و هەرێمی كوردستان، بەتایبەتی دۆخی سیاسیی عێراق و هەرێمی كوردستان، لایەنێكی دیكەی كۆبوونەوەكە بوو.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

داخواز دئێته‌ كرن حه‌یده‌ر عه‌بادی ژ پۆستێ وى بێته‌ دوور ئێخستن

Lalish Duhok

فراكسیۆنا پارتی، داخوازا روونشتنه‌كا نه‌ ئاسایی يا پەرلەمانى دکت

Lalish Duhok

نێچیرڤان بارزانی پشکداری رێوره‌سمێن ده‌ستبكاربوونا ئه‌ردۆگانی بوو

Lalish Duhok