دراڤێ گەنمێ جووتیارێن هەرێمێ پێدچت پشتى جەژنێ بێته دان
هه‌ولێر-KDP.info-
![]()
(بەشار مشیر ئاغا) دەڵێ، وەزارەتی بازرگانیی عێراق چەکی پارەی گەنمی داوە بە سایلۆکان و پێشبینی دەکرێ، دوای جەژن پارەکە بگاتە هەرێمی کوردستان و بدرێتە جووتیاران.
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو له په‌رله‌مانی كوردستان دەڵێ، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه وه‌زاره‌تی بازرگانیی عێراق چه‌كی پاره‌ی گه‌نمی جووتیارنی ته‌واوی عێراقی دا به سایلۆكان و له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی پاره‌ی نەخت، بانكه‌كان پاره‌كه دابه‌ش ده‌كەن.
(به‌شار مشیر ئاغا گۆران)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: “ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه وه‌زاره‌تی بازرگانی حكوومه‌تی عێراقی فیدراڵ چه‌كی پاره‌ی جووتیارانی گشت عێراق به هیی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه به‌سه‌ر نوێنه‌ری سایلۆكانی عێراق بۆ ساڵی 2014-2015، دابه‌ش كرد.”
(گۆران) ئاماژەیشی دا: “سه‌دا50ـی پاره‌كه به نەخت ده‌درێت و، ئەو باقییەکەی ده‌كرێت به سه‌نه‌دی خه‌زێنه و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت پاش جەژنی قوربان، نەختەکە بگاته بانكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و پاره‌ی جووتیاران دابه‌ش بكرێ.”
(به‌شار گۆران) ده‌شڵێت: “داوكارین وه‌زاره‌تی بازرگانیی عێراق زووتر سه‌دا50کەی تریش دابین بكات؛ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وه‌رزی چاندن وا ده‌ست پێ ده‌كات و جووتیارانیش پێویستیان به پاره‌یه.”
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
