شبكة لالش الاعلامية

حکوومەت بۆ وەرزێ سەرمايێ ھەولا چارەسەرکرنا کێشا کارەبێ دده‌ت

حکوومەت بۆ وەرزێ سەرمايێ ھەولا چارەسەرکرنا کێشا کارەبێ دده‌ت

هەولێر-KDP.info-

Digital StillCamera

بەڕێوبەری کۆنتڕۆڵی دابەشکردنی کارەبای ھەرێم دەڵێت، حکوومەت داوای دیراسەیەکی لەئێمە کردووە بۆ ئەوەی ئامادەکاری بۆ وەرزی سەرما بکات لەپێدانی کارەبای نیشتیمانی بەھاوڵاتیانی ھەرێمی کوردستان و ئەوکێشانەی لەسووتەمەنی ھەیە چارەسەر بکرێت.

(ئومێد ئەحمەد) بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: “ئێمە وەکو وەزارەتی کارەبا کۆبوونەوەی خۆمان کردووە و داوایان لەئێمە کردووە دیراسەیەکیان پێشکەش بکەین، ئێمەش ئێستا لەسەروبەندی ئامادەکردنی ئەودیراسەتەین، ئەمەش وەکو خۆ ئامادەکردن بۆ وەرزی سەرما کە ھەرسێ مانگی 12و1و2دەبێت، له‌و سێ مانگه‌شدا خواستی له‌سه‌ر کارەبا زۆر دەبێت، بۆ ئەوەی لەلایەن حکوومەتەوە کاری پێویستی بۆ ئەنجامبدرێت و ئامادەکاری تەواو بکرێت بۆ ئەوەی بتوانین کێشەی کارەبا نەمینێت.

(ئەحمەد) گوتیشی: “مەبەستی حکوومەت لەداواکردنی ئەودیراسەتە بۆ ئەوەیە بەرھەمی کارەبا زیاد بکرێت لەوەرزی سەرمادا و بتوانرێت بەپێی توانا کارەبا بەھاوڵاتیان بدرێت لەبەر ئەوەی لەماوەی رابردوو چەند یەکەیەک ھەیە کە بەھۆی قەیرانی دارایی نەتواندراوە سووتەمەنی بۆبکردرێت، بۆیە ئێمەش ئەمەمان ڕوونکردۆتەوە بۆ ئەوەی بتواندرێت ئامادەکاری بۆ بکرێت.

بەرێوبەری کۆنترۆڵی دابەشکردنی کارەبا ده‌شڵێت، لەو دووسێ مانگە دەتوانن رۆژانە کارەبا بدەنە ھاوڵاتیان لەبەر ئەوەی خواست لەسەر کارەبا کەمدەبێتەوە و کێشەیه‌كیان نابێت، بەڵام لەوەرزی سەرما پێویستیان بە رێژەیەکی زیاتری کارەبا ھەیە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

“سه‌رۆكاتیا هه‌رێما كوردستانێ 100 پاس بۆ ڤه‌گوهاستنا زیاره‌تكارێن چلینیێ دابینكرن”

Lalish Duhok

هەلويستێ حکومەتا هەرێما کوردستانێ ده‌ربارەی خۆپیشاندانێن عێراقێ هاته‌ راگەهاندن

Lalish Duhok

مه‌سرور بارزانی: ژاپۆنێ ئەزموونەكا زۆر دەولەمەندا هەی و كوردستان دشێت مفای ژێ وەرگریت

Lalish Duhok