شبكة لالش الاعلامية

ئەمریکا 200 قوتابيێن کورد ل زانکۆيێن خۆ وەردگرت

ئەمریکا 200 قوتابيێن کورد ل زانکۆيێن خۆ وەردگرت

باسنيۆز:46c4f8d92d7f772189f17f8b2a3b4d59_l

وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، ئەوە دەخاتەڕوو کە وەزارەتی خوێندنی باڵا لە ھەوڵی بەردەوامدایە بۆ فراوانکردنی بازنەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی دنیا بەتایبەت ئەو وڵاتانەی خاوەن ئەزمونێکی دەوڵەمەند و سەرکەوتون لە بواری خوێندنی باڵادا.

ئەمڕۆ دووشەممە، ٢١/١١/٢٠١٦ لە دیوانی وەزارەتی خوێندنی باڵا، د.یوسف گۆران، لەگەڵ شوشیلل ئەزەم بن شوێپ، کونسوڵی ھەرێمی مالیزیا، بۆ بواری پەروەردە و خوێندنی باڵا لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقیا، ھاوکات لەگەڵ کێنگرۆس، کونسوڵی گشتی ئەمریکا لە ھەرێمی کوردستان، کۆ بوویەوە.

لەو دیدارەدا، لەگەڵ کونسوڵی ھەرێمی مالیزیا، بۆ بواری پەروەردە و خوێندنی باڵا لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقیا، گفتوگۆ لەبارەی چۆنیەتی فراوانکردنی بازنەی پەیوەندییە زانستییەکانی نێوان ھەردوولا کرا.

وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئەوەی خستەڕوو: ” زۆر بوار ھەیە، کە دەکرێ لە ڕێگایانەوە پەیوەندییەکانمان باشتر بکەین، بەتایبەت لە بواری ئەنجامدانی توێژینەوەی ھاوبەش و گۆڕینەوەی ستافی زانستی و ڕەوانەکردنی قوتابی و کرندنەوەی خول و وۆرکشۆپ”.

گوتیشی: “وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی و زانکۆکانی کوردستان دەرگایان وڵایە بۆ پێشوازیکردن لە خوێندکارانی بیانی بۆ درێژەدان بەخوێندن لە زانکۆکانی کوردستان”.

ھەروەھا وەزیری خوێندنی باڵا، لەمیانی کۆبونەوەی لەگەڵ کونسوڵی گشتی ئەمەریکا لە کوردستان، باس لە پڕۆگرامی ھاوبەش بۆ خوێندن لە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا کرا و وەزیری خوێندنی باڵا ڕایەگەیاند: “ئێستا ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، بەرنامەیەکی تایبەتی بۆ ڕەوانەکردنی 200 قوتابی بۆ ویلایەت یەکگرتوەکانی ئەمەریکا ھەیە، ئەویش بە ڕێگەی پێشکەشکردنی ڕاستەوخۆوە دەبێت”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

راگەهاندنا هەڤبەش یا پارتی و ئێکەتی: هەڤرابووین کۆ دڤێ قوناغێدا پارێزگارەکێ کورد بۆ کەرکوکێ بهێتە دەستنیشان کرن

Lalish Duhok

د روودانه‌كا هاتن و چوونێ دا پێنج کەسا گیانێ خۆ ژ دەست دا

Lalish Duhok

وەزارەتا پێشمەرگەى هۆکارێن راگرتنا ئۆپەراسیۆنا کۆنترۆلکرنا مووسل ئاشکه‌را دکت

Lalish Duhok