شبكة لالش الاعلامية

مەترسی ل سەر سووتاندنا بەرهەمێن جۆتیارێن کورد ھەیە

مەترسی ل سەر سووتاندنا بەرهەمێن جۆتیارێن کورد ھەیە
هەولێر -KDP.info-

ساڵانە لە کاتی پێگەیشتنی بەرھەمی جووتیاران لەلایەن داعش و خەڵکی شۆڤێنییەوە دەغڵودانی کوردانی سنووری ماددەی ١٤٠ دەسووتێندرێت و سەرۆکی لیژنەی ناوچە کوردستانییەکان لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، ئەمساڵیش مەترسی ھەیە لەسەر بەرھەمی جووتیارانی کورد و دەیانەوێت کورد بەو ڕووداوانە ناوچەکانیان چۆڵ بکەن.

جوان ڕۆژبەیانی، سەرۆکی لیژنەی ناوچە کوردستانییەکان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: “لە ھەموو ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بەتایبەتی ئەو ناوچانەی کوردێکی دڵسۆزی تێدا نییە پارێزگاری لە بەرھەمی جووتیارانی کورد بکات، چ چەکدارانی داعش، یان ھەندێک جار خەڵکێک بە ناوی داعشەوە پەنا دەبەنە بەر سووتاندنی بەرھەمی جووتیارانی کورد، تا جووتیارە کوردەکان ئومێدێکیان نەمێنێت کە ئەو دەغڵودانەی دەیچێنن بەرهەمی لێ بەدەست بێنن و چاوترسێنیان دەکەن بۆ ئەوەی ناوچەکانیان چۆڵ بکەن.”

سەرۆکی لیژنەی ناوچە کوردستانییەکان گوتیشی: “لە دوای ساڵی ٢٠١٧ ئەو ڕووداوانە ساڵانە دووبارە دەبنەوە، بەداخەوە حکوومەتی عێراقیش بێدەنگە لەسەر ئەو ڕووداوانە و چەند جار ئێمە ڕاپۆرتمان ناردووە و دانوستانمان لەگەل لایەنە پەیوەندارەکانی حکوومەتی فیدراڵ کردووە بۆ ئەوەی ڕێگری لە سووتاندنی بەرھەمی جووتیاران بکرێت و قەرەبوو بکرێنەوە.”

جوان ڕۆژبەیانی ڕوونی کردەوە: “ئەمساڵیش مەترسی ھەیە لەسەر سووتاندنی بەرھەمی جووتیارانی کورد، چونکە ئەو عەقلیەتەی چەند ساڵی ڕابردوو ھەبوو، ئێستاش ھەر بەردەوامە و دەیانەوێت ھەرچی بەرھەمی گەنم و جۆی کوردە بیسووتێنن، بەتایبەتی ئەو کوردانەی لەو سنوورانەی ناوچە کوردستانییەکان ماون و کاری جووتیاری دەکەن.”

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

هێمن هه‌ورامی: ئێكه‌تیێ سه‌خته‌كاری ل سلێمانیێ كرییه‌

Lalish Duhok

دادگه‌ها فيدرالى سكالايه‌ك د به‌رژه‌وه‌نديا هه‌رێما كوردستانێ دا ئێكلا كر

Lalish Duhok

ئێكه‌تیێ ئالا تاله‌بانی ژ سه‌رۆكایه‌تییا فراكسیۆنێ دوورخست

Lalish Duhok