شبكة لالش الاعلامية

فواد حوسێن: ئیدارا ترەمپ پالپشتێ پێشمەرگەيه‌

فواد حوسێن: ئیدارا ترەمپ پالپشتێ پێشمەرگەيه‌

باسنيۆز:5dcdd0307bad5f84d49466344eafdb3e_l

د. فواد حوسێن سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی ھەرێمی كوردستان، كە ئێستا لەگەڵ مەسرور بارزانی راوێژكاری ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێمی كوردستان لە ئەمریكان، لە لێدوانێکدا باس لە پێکهاتەی ئیداریی حکوومەتی نوێی ئەمریکا و پالپشتییان لە کورد دەکات.

لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ کەناڵی (کوردستان 24) د. فواد حسێن گوتی “ئەوەی لە کاتی کەمپینی هەڵبژاردنی دۆناڵد ترەمپدا لەبارەی کوردستانەوە باس کراوە، زۆر باش و بەجێ بوون.”

جەختیشی کردەوە “لەو دانیشتنانەی کە لەم ڕۆژانەدا هەمانبووە، بەشێکی زۆر لە پێکهاتەی ئیداریی ترەمپ پاڵپشتیی و پێشمەرگە هەرێمی کوردستان دەکەن و ئێمەش ئامانجمان لەم سەردانانە ئاگاداربوون لە سیاسەتی نوێی ئەمەریکایە بەرانبەر بە کوردستان و زیاتر جەختمان لەسەر داهاتووی دۆخی ناوچەکە و دوای شەڕ داعش و هەڵوێستی ئەمریکا لەبارەی هەرێمی کوردستان کردەوە.”

ڕاشیگەیاند: “پەیوەندیی نێوان ئەمریکا و هەرێمی کوردستان زۆر باشە و هاتنمان لەم کاتەدا زۆر باش و بەجێ بوو، چونکە هێشتا کابینەی نوێ دەستی پێ نەکردووە و هەر لە ئێستاوە پەیوەندیگرتن لەگەڵ ئەو تیمە زۆر گرنگە.”

ئەوەشی خستەڕوو “کە بەرلەوەی ئێمە بگەیەن ئەمریکا پەیوەندیی نێوان ئیدارەی ترەمپ و سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان هەبووە و ئێمەش کارمان بۆ ئەوە کرد کە یان ترەمپ، یان جێگرەکەی پەیوەندییەک لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان بگرێت، کە پاش دایداری ئێمە ئەو پەیوەندییە تەلەفۆنییە جێبەجێ کرا.”

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

یان کوبیش:ئه‌ڤ ساله‌ ھەرێما کوردستانێ دێ ریفراندۆمێ ئەنجام ده‌ت

Lalish Duhok

ئه‌نجومه‌نێ پارێزگه‌ها دهۆك بریاره‌كا گرنگ ده‌ركر

Lalish Duhok

ژبەر ئاگرێ بازارێ سه‌نته‌رێ پارێزگەها دهۆكێ، زیان گەهشتیە زێدەتر ژ 100 دوكانان

Lalish Duhok