شبكة لالش الاعلامية

وەزارەتا پێشمەرگەى بۆ مالیکی:ئه‌م دێ سنوورێ کوردستانێ دیارکەین

وەزارەتا پێشمەرگەى بۆ مالیکی: ئه‌م دێ سنوورێ کوردستانێ دیارکەین

رووداو – هەولێر272807image1

وەزارەتی پێشمەرگە وەڵامی نووری مالیکی دەداتەوە، سەبارەت بەوەی گوتبووی دەبێت پێشمەرگە بگەڕێتەوە سنوورەکانی خۆی بەر لە ساڵی 2003 و رایدەگەیێنێت “وەبیر نووری مالکی دەهێنینەوە ئەوەی ئەو ناوی ناوە سنووری پێش 2003، سنوور نەبوو، بەڵکو هێڵی تەماسی پێشمەرگە لەگەڵ سوپای رژێمی بەعس بوو”.

رۆژی چوارشەممە 4-1-2017 گوتەبێژی وەزارەتی پێشمەرگە راگەیێندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و هاتووە “ئەوەی سنووری کوردستان دیاری دەکات، پێشمەرگەیە نەک مالکی، بۆ مالکیش واباشترە واز لەو موزایەداتانە بهێنێ”.

لە بەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکەدا لەبارەی سنوورەکانی پێشمەرگە ئاماژە بەوەکراوە “دوای پەلاماری تیرۆریستانی داعش و داگیرکردنی بەشێک لە خاکی کوردستان، پێشمەرگە بە خوێنی خۆی ئەو ناوچانەی ئازاد کردووە و سنووری کوردستانی کێشاوە. بەپێی رێککەوتنی هاوبەشی ئێمە و عێراق و ئەمریکا، تەواوی ئەو ناوچانەی بەر لە دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنی موسڵ لەلایەن پێشمەرگەوە ئازادکراون، قابیلی موناقەشە نین”.

دەقی راگەیێندراوی وەزارەتی پێشمەرگە

لێدوانێک لە گوتەبێژی وەزارەتی پێشمەرگەوە

نوری مالکی، جێگری سەرۆککۆماری عێراق، ڕایگەیاندووە کە پێویستە پیشمەرگە بگەڕێتەوە سنوورەکانی خۆی بەر لە ٢٠٠٣.

وەبیر نوری مالکی دەهێنینەوە کە ئەوەی ئەو ناوی ناوە سنووری پێش 2003 ، سنوور نەبوو. بەڵکوو هێڵی تەماسی پێشمەرگە لەگەڵ سوپای ڕژێمی بەعس بوو.

دوای پەلاماری تیرۆریستانی داعش و داگیرکردنی بەشێک لە خاکی کوردستان، پێشمەرگە بە خوێنی خۆی ئەو ناوچانەی ئازاد کردووە و سنووری کوردستانی کێشاوە. بەپێی ڕێککەوتنی هاوبەشی ئێمە و عێراق و ئەمەریکا، تەواوی ئەو ناوچانەی بەر لە دەستپێکردنی ئۆپەرسیۆنی ئازادکردنی مووسڵ لەلایەن پێشمەرگەوە ئازادکراون، قابیلی موناقەشە نین، ئەوانەشی لەچوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکەدا ئازادکراون، دانیشتوانی ئەوناوچانە بە ڕاپرسی چارەنووسی خۆیان دیاری دەکەن.

بۆیە دووپاتی دەکەینەوە، ئەوەی سنووری کوردستان دیاری دەکات، پێشمەرگەیە نەک مالکی. بۆ مالکیش واباشترە واز لەو موزایەداتانە بهێنێ.

گوتەبێژی وەزارەتی پێشمەرگە
٤ـی١ـی٢٠١٧

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

سەرۆکێ دەستەيا ژینگەهێ: رێژا كه‌سكاتيێ ل هه‌رێما کوردستانێ ١٢.٤%يه‌ و دڤێت بێته‌ زێده‌كرن  

Lalish Duhok

پێشمەرگەی 450 مالبات ژ مووسلێ رزگار کرن

Lalish Duhok

بارزانی: بۆ سه‌رخوه‌بوونێ ساله‌ك یان دو سالان دێ دانوستاندنان كه‌ین

Lalish Duhok