شبكة لالش الاعلامية

لژنا بلندا رووبرووبوونا گەندەليێ لگەل حكوومەتێ كۆم دبت كۆدەبنەوە

لژنا بلندا رووبرووبوونا گەندەليێ لگەل حكوومەتێ كۆم دبت  كۆدەبنەوە

ZNA- هه‌ولێرghtgtgt
لیژنەی باڵای رووبەڕووبونەوەی گەندەڵی، كە لە نوێنەری بەشێك لە دامودەزگا جیاجیاكانی هەرێمی كوردستان پێكهاتووە، لەگەڵ سەرۆكایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان كۆدەبنەوە، ئەندامێكی لیژنەكەش دەڵێت “ئەمڕۆ دیاری دەكرێت ئاڕاستەی كاركردنی ئەو لیژنەیەی چۆن دەبێت”.

فرسەت سۆفی، ئەندامی لیژنەی دەستپاكیی پەرلەمانی كوردستان، كە ئەندامێكی ئەو لیژنەی باڵایەیە كە بۆ رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی لەهەرێمی كورستان دروستكراوە، رایگەیاند: “ئەمڕۆ یەكشەممە 15-1-2016 ئەو لیژنە باڵایە كۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆكایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەبێت”.

ئەو پەرلەمانتارە کە لە فراکسیۆنی پارتییە دەڵێت: “تاوەكو ئێستا لیژنەكە بەتەواوی دروست نەبووە، ناوەكەی یەكلایی نەبووەتەوە، بۆیە لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆدا دەردەكەوێت لیژنەكە چۆن دروست دەبێت ‌و بە چ ئاراستەیەك دەست بە هەنگاوەكانی كاركردن دەكات”.

فرسەت سۆفی گەشبین بوو بەوەی بتوانن لە رێگای ئەو لیژنەیەوە كارێكی باش بۆ رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی بكەن، چونكە گوتی “ئەوەی تێبینی دەكرێت هەموو لایەنە پەیوەندیدارەكان بە گوڕ‌ و تینێكی باشەوە هاتوونەتە پێشەوە بۆ رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی”.

لە رۆژی 7-1-2017 ئەو لیژنە باڵایە لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان كۆبوونەوە، لەو كۆبوونەوەیەدا بڕیار لەسەر كۆبوونەوەی لیژنە باڵاكە‌و دەستەی سەرۆكایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان درا.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

د. ڤیان سه‌برى: پارتى پێرابوونێن قانونى وه‌رگرتینه‌ بۆ ڤه‌گه‌راندنا هه‌ردوو كورسیێن خوه‌

Lalish Duhok

رێكارێن سەبارەت چەكێ بێ مۆڵەت دێ ئێنه‌ توندكرن 

Lalish Duhok

مالپه‌ره‌كێ توركى پێزانينێن نوو ل دۆر چاره‌نڤيسێ ئه‌بوبه‌كر به‌غدادى ئاشكراكرن

Lalish Duhok