شبكة لالش الاعلامية

ل كەركووكێ سێ كەس ل سەر بازرگانیكرنێ لگەل داعش هاتنه‌ دەسته‌سه‌ركرن

ل كەركووكێ سێ كەس ل سەر بازرگانیكرنێ لگەل داعش هاتنه‌ دەسته‌سه‌ركرن

رووداو- كەركووك 

لە سنووری كەركووك سێ كەس لەسەر بازرگانیكردن بە نەوت لەگەڵ داعش دەستگیركران. بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزا و ناحیەكانی پارێزگاكەش دەڵێت، نەوتی كەركووك و تكریتیان دزیوە و بۆ وڵاتێكی دراوسێیان گواستووەتەوە.

شەوی هەینی 24-3-2017، لە ئۆپەراسیۆنێكی هاوبەشی هێزە ئەمنییەكاندا سێ كەس لە سنووری كەركووك لەسەر بازرگانیكردن لەگەڵ داعش دەستگیركراون. هەرسێ كەسەكە رۆژی شەممە 25-3-2017 براونەتە بەردەم دادوەری لێكۆڵینەوە و دانیان بە تاوانەكەیان داناوە.

عەمید سەرحەد قادر، بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزا و ناحیەكانی كەركووك بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند “هەرسێ كەسەكە پاسەوانی سەركردەیەكی داعش بوون، لەژێر سەرپەرشتی سەركردەكەی داعش لە كێڵگە نەوتییەکانی عەجیل و عەلاس لە سنووری كەركووك و تكریت نەوتیان دزیوە و بۆ وڵاتێكی دراوسێی عێراقیان گواستووەتەوە”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ڤیان دەخیل: بڕیارێن ئیراقێ بۆ هنارتنا پارەی بۆ هەرێمێ دەستپێكەكە بۆ بجهئینانا ڕێككەفتنێن سیاسی

Lalish Duhok

پارتی شەمبوويێ دێ دەست ب کۆنفرانسێن ناڤخۆیی کەت

Lalish Duhok

پێشبینيێن کەشوهەواى بۆ 48 ده‌مژمێران؛ ل هنده‌ك ناوچان بەفر دێ بارت

Lalish Duhok