شبكة لالش الاعلامية

مەلا بەختیار: هیچ لایەنه‌ك بۆ نینە كانتۆن ل شنگالێ دروست بكت

مەلا بەختیار: هیچ لایەنه‌ك بۆ نینە كانتۆن ل شنگالێ دروست بكت

رووداو – هەولێر

مەلا بەختیار رایدەگەیێنێت، هیچ لایەنێك بۆی نییە كانتۆن لە شنگال دروستبكات. لەبارەی سەربەخۆیی کوردستانیش دەڵێت “یەكەمینجارە لە بەغدا گوێگرتن بۆ مەسەلەی سەربەخۆیی هەیە”.

بەرپرسی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان لەبارەی سەربەخۆیی كوردستان و بوونی پەكەكە لە شنگال و چەند مژارێكی دیكە، هەڤپەڤینێكی لەگەڵ چەند میدیایەكی هەنگاری ئەنجامداوە.

ماددەی 140 پێش ریفراندۆم

لەبارەی ناكۆكی لایەنە كوردستانییەكان لەسەر سەربەخۆیی، مەلا بەختیار دەڵێت “وەك یەكێتی نیشتمانیی كوردستان ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی كوردستان ستراتیژمانە، بەڵام پێمانوایە ناوچە كێشە لەسەرەكان ‌و جێبەجێكردنی ماددەی 140 پێش بكەوێت باشترە”.

مەلا بەختیار گوتیشی “ئەگەر ئەو ناوچانە نەخەینەوە سەر كوردستان، كێشەی گەورەمان بۆ دروستدەبێت لەكاتی ریفراندۆم‌ و راگەیاندنی سەربەخۆییدا، چونکە شادەماری ئابووریی كوردستان كەركووكە”.

لە بەغدا یەكەمینجارە گوێگرتن بۆ مەسەلەی سەربەخۆیی هەیە

بەرپرسی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی باسی دوایین سەردانی شاندی سیاسی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ بەغدا دەكات و دەڵێت “یەكەمینجارە گوێگرتن هەیە بۆ مەسەلەی سەربەخۆیی. ئەم گوێگرتنە بووە مایەی گفتوگۆ، دوایین وەفدی باڵای كوردستان بە سەرۆكایەتی جەنابی بارزانی، كە من ئەندامی وەفدەكە بووم، یەكگرتووی ئیسلامی ‌و سۆسیالیست ‌و بەڕێز كاك كۆسرەت، جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی، لەگەڵ لایەنەكان، بە سەرۆكی وەزیران‌ و پەرلەمان ‌و هەموو سەرۆكی حیزبەكانەوە، بەئاشكرا باسی سەربەخۆیی ‌و ریفراندۆممان كردووە لەگەڵیان”.

مەلا بەختیار بە ئومێدەوە باسی ئەو گفتوگۆیانە دەكات و رایدەگەیێنیت “ئەم دیالۆگە لەگەڵ بەغدا و حیزبەكانی بەغدا بەردەوام دەبێت، تاكە دەوڵەت ‌و یەكەمین دەوڵەت، كە دەبێت بگەینە لێتێكگەیشتن لەگەڵیدا بەغدایە، پێش دەوڵەتە ئیقلیمییەكانی دیكەیە”.

“کەس ناتوانێت بڵێت کانتۆن دروستدەکەم”

لەبارەی شنگال، مەلا بەختیار داوا لە پەكەكە دەكات بە رێككەوتنی سیاسی لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان و پارتی و یەكێتی و لایەنەكان كێشەی ئیداری و سیاسی شنگال چارەسەر بكات.

مەلا بەختیار دەڵێت “نەك بە پێداگریكردن لەسەر ئەوەی كانتۆن دروستبكەن لە شنگال، لەڕاستیدا  هیچ لایەنێك بۆی نییە ئەوە بكات لە شنگال. ئێمەش وەك یەكێتی بۆمان نییە، لەكاتێكدا ئێمە هەزاران هەزار پێشمەرگەمان لەو ناوچانە هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا نایەین بڵێین قەزایەك دروستدەكەین سەر بە یەكێتی بێت. پارتیش ناتوانێت ئەوە بكات، ئەگەرچی پارتی بەپێی ئەنجامی هەڵبژاردنەكان حیزبی باڵادەست بووە لەوێ”.

کەس بە بژاردەی كوردایەتی لەنێو حەشدی شەعبی نییە

لەبارەی پەیوەندیكردنی گەنجانی كورد بە حەشدی شەعبی و ناونووسینكردن بۆ ئەو هێزە، مەلا بەختیار روونیدەكاتەوە “حەشدی شەعبی یەك سوننەی تێدانییە تاوەکو ئێستا، یەك كوردی تێدا نییە بە بژاردەی كوردایەتی. (دەڵێم بە بژاردەی كوردایەتی) ئەوەی لەگەڵ ئەواندان، ئەو كوردانەن كە بۆ پارەو بیروباوەڕی مەزهەبی ‌و تاییفی رۆیشتوون. ئێمە بەهیچ شێوەیەك تائێستا هانی یەك كوردمان نەداوە بچێت لەگەڵ حەشدی شەعبی بێت. بگرە پێشمان ناخۆشە لە ناوچە كێشە لەسەرەكان حەشدی شەعبی هەبێت، چونكە پێویست ناكات، پێشمەرگە زۆر باشتر لە حەشدی شەعبی رۆڵی بینیوە بۆ پاراستنی ئەو ناوچانە”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

بارزانی:گرنگترین کارێ ھەرێما کوردستانێ شەڕێ داعشێ یه‌

Lalish Duhok

پێشبینی دئێته‌ كرن ئيران ب رازه‌مەندیيا بەغدا ئاخا کوردستانێ تۆپباران بکت

Lalish Duhok

نێچیرڤان بارزانی‌ و راوێژكاریێ ئه‌ڵمانیا كۆمبوون

Lalish Duhok