شبكة لالش الاعلامية

ھێزێن زێده‌تر بۆ مووسلێ دئێنه‌ ره‌وانه‌كرن

ھێزێن زێده‌تر بۆ مووسلێ دئێنه‌ ره‌وانه‌كرن  
K24 – ھەولێر

ھێزی زیاتر رەوانەی مووسڵ كرا و ئامادەكاری بۆ ھێرشێكی فراوان بۆ كۆنتڕۆڵكردنەوەی موسڵی كۆن و مزگەوتی نوری دەكرێت.

سەرچاوە سەربازییەكانی عێراق ئاماژەیان بە گەیشتنی ھێزێكی زۆر بۆ بەرەكانی شەڕ لە رۆژئاوای مووسڵ كردووە، ئامادەكاریش بۆ ھێرشێكی بەرفراوان بۆ كۆنتڕۆڵكردنەوەی ناوچەكانی مووسڵی كۆن بەتایبەت مزگەوتی نوری دەكرێت.

لەمبارەیەوە، فەریق رائد شاكر جەودەت، فەرماندەی پۆلیسی فیدراڵی رایگەیاند، ئێستا زیاتر پشت زانیارییە ھەواڵگری و بۆردوومانە زەمینی و ئاسمانییەكان دەبەستین.

دوو مانگە ھێزەكانی عێراق لەنزیك مزگەوتی نوری رۆژئاوای مووسڵن، بەڵام نەیانتوانیوە كۆنتڕۆڵی بكەنەوە.

ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی مووسڵ لە 17 تشرینی یه‌كه‌می 2016 به‌ به‌شداری 100 هه‌زار كه‌س له‌ هێزه‌كانی عێراقی و كوردستانی ده‌ستیپێكرد، پاش ئەوەی بەشێكی زۆری ناوچەكانی دەوروبەری مووسڵ لە لایەن پێشمەرگە كۆنترۆڵكران، پاش زیاتر لە سێ مانگ دژە تیرۆری عێراق كۆنترۆڵكردنی رۆژھەڵاتی شارەكەی راگەیاند.

دوای زیاتر لە چوار مانگ ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی رۆژئاوای مووسڵ لە 19 شوباتی 2017 دەستیپێكرد و ھەر یەك لە ھێزەكانی سوپا و پۆلیسی فیدراڵ و حەشدی شەعبی بەشداری ئۆپەراسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنەوەی رۆژئاوای مووسڵ دەكەن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

کۆمیسیۆنا کوردستانێ نێزیکی 50 هەزار کەسان ب گرێبەست ددامەزرينت 

Lalish Duhok

شاخەوان عەبدوڵڵا: کارێ مه‌ يێ سەرەکی دێ بجهئينانا دەستوورێ عێراقێ بت

Lalish Duhok

فراکسیۆنا پارتی داخوازكر له‌ز ل پێكئينانا كابينا نوو يا عێراقێ بێته‌ كرن

Lalish Duhok