شبكة لالش الاعلامية

رێژا خۆكوشتنێ ل باشوورێ عێراقێ زێده‌بوويه‌

رێژا خۆكوشتنێ ل باشوورێ عێراقێ زێده‌بوويه‌
رووداو ـ هەولێر

وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، رێژەی خۆكوشتن لە باشووری عێراق زیادیکردووە و لەماوەی یەك هەفتەدا 9 كەس خۆیان كوشتووە، كە دوانیان خوێندكاری قۆناخی ئامادەیین، لەگەڵ ئەفسەرێكی ئاسایش و كچێك.

بەپێی داتاكانی پۆلیسی عێراق ، لە پارێزگای زیقار 4 كەس خۆیان كوشتووە، لە پارێزگای واسیتیش 2 كەس، هەروەها لە پارێزگاكانی نەجەف، میسان، بەسرە و بابل دیاردەی خۆكوشتن تۆماركراوە، كە تەمەنیان لە نێوان 20 ـ 42 ساڵانە و بەهۆی رەوشی نالەباری كۆمەڵایەتی و دارایی و بێكارییەوە پەنایان بۆ خۆكوشتن بردووە.

بەرپرسێكی وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە لێدوانێكی رۆژنامەڤانیدا گوتی: “لەسەرەتای هەفتەی رابردوو تاوەكو رۆژی پێنج شەممە 9 حاڵەتی كوشتن روویانداوە، سەرەڕای رێگرتن لە هەوڵی خۆكوشتنی هەرزەكارێك، زۆربەی كردەوەكانی خۆكوشتنیش لە رێگەی چەك یان خۆهەڵدان لەسەر پرد یان خۆخنكاندن بە پەتبووە”.

رۆژی پێنج شەممەی رابردووش 20-7-2017 گەنجێك گرتەی ڤیدیۆیی خۆخنكاندنی خۆی لەرێگەی فێسبوكی تایبەتی خۆی لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكردەوە، شەممەی رابردووش خوێندكارێكی قۆناخی ئامادەیی دوای دەرچوونی لە هۆڵی تاقیكردنەوەكان و ئەفسەرێکی پۆلیسیش لەنێو نووسینگەکەی خۆیان کوشتووە،

زیا حەسانی، ئەندامی لیژنەی نیشتمانی عێراقی بۆ مافەكانی مرۆڤ لەمبارەوە گوتی “پەنابردن بۆ خۆكوشتن لە نێو گەنجان چەند هۆكارێكی لە پشتەوەیە لەوانە، بێ ئومێد بوون لە داهاتوو، هەژاری، بێكاری، نەبوونی ئومێد بە گۆڕان بەرەو باشتر، هەروەها كاریگەری فیلم و دراماكان، چارەسەركردنی ئەم دیاردەیەش پێویستی بە كەسانی پسپۆڕ و دەروونناس و راگەیاندنی زیرەكە، نەك پیاوانی ئایینی كە ئەنجوومەنی هەندێك لە پارێزگاكان لە زانكۆكان سمیناریان بۆ سازدەكەن”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

جەنەراله‌كێ بریتانی:د ماوێ دوو سالان دا داعشه‌كا نوو ل عێراق و سووریايێ دێ سەرهلدەت

Lalish Duhok

سه‌رۆك بارزانی: بۆ كۆچی دوایی شاژنه‌ ئه‌لیزابێس زۆر خه‌مبارم

Lalish Duhok

پارتی و ئێكه‌تی شه‌مبیێ دێ چنه‌ به‌غدا

Lalish Duhok